تاران-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لایه‌ن بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێكرا.
لە کۆبوونەوه‌یه‌كدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکیان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
هه‌ردوولا هیوایان خواست كۆتاییهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئاشتى و سه‌قامگیرییه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌یوه‌ندیى باش و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ست پێبكات.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

