Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 JUL 2026 21:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبوار بابکەیی بۆ KDP: پارتی کار بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکان و سەروەریی یاسا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەخلاقییەوە ھاتووە بۆ ڕزگارکردنی پرۆسەی سیاسی لەو بنبەستەی تێی کەوتووە، چونکە پەرلەمان موڵکی خەڵکە و نابێت وەک بارمتە لە دەست ھێزێکی سیاسیدا بۆ سەپاندنی مەرجەکان بەکار بھێنرێت، ھاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و بەیاننامەکەی پارتی زەمینەسازیی ڕاستەقینەن بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان.

د. ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکھێنانی کابینەی حکوومەت، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە بووە بەرامبەر بەو ڕەوشەی پرۆسەی سیاسی تێی کەوتووە و بە جۆرێک لە جۆرەکان بە بنبەست ھەژمار دەکەرێت. پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە ھەستی بە بەرپرسیارێتیی مەزن کردووە بەرامبەر بەو ھەلومەرجانەی دێنە پێشەوە. پێکھێنانی حکوومەت و کاراکردنی دامەزراوە شەرعییەکان بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، بە تایبەتی لە قۆناغێکی وەک ئێستادا بە پێویستییەکی سیاسی دەزانێت، کاراکردنەوەی پەرلەمان ھەنگاوی دەستپێکە بۆ ئەوەی دواتر ھەنگاوی دیکە بگیرێنەبەر.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمان ھەروەھا گوتی، ''پەرلەمان بە دیدی پارتی دامەزراوەیەکە موڵکی خەڵکە و خەڵک ئەو دامەزراوەیە و نوێنەرانی خۆی ھەڵدەبژێرێت. پێویستە ئەو دامەزراوەیە چالاک بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، تا پەرلەمانی کوردستان ئەرکی یاساییی خۆی جێبەجێ بکات، نەک وەک بارمتە لە دەست ھێزێکی سیاسی وەک کارتی فشار بەکار بھێنرێت و مەرجی خۆی بسەپێنێت. بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەخلاقییەوە ھاتووە، چونکە پارتی کار بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکانی ھەرێمی کوردستان و سەروەریی یاسا دەکات؛ بە تایبەت لەم کاتەدا کە پارتی درکی بە قەبارەی ئاڵنگارییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە کردووە.

د. ڕێبوار بابکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ''پێش بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی، دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی ھەبوو لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، ھەموو ئەو دەستپێشخەری و بەیاننامانە زەمینەسازین بۆ ئەوەی ھێز و لایەنەکان کۆببنەوە. ھەرچەندە ھەرێمی کوردستان دەستووری تایبەت بە خۆی نییە، بەڵام دەبینین لە عێراقدا دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی دیاری دەکەرێت و پەرلەمان نابێتە بارمتە بەدەست ھێزێکی سیاسییەوە.

لە کۆتاییدا د. ڕێبوار بابکەیی گوتی، ''دەبوو لە قۆناغی یەکەمدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرایە و پەرلەمان دەستی بە کاری یاساییی خۆی بکردایە، ئینجا دەست بە دانوستان بکرایە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ. بەڵام بەداخەوە لە سەرەتای دانوستانەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتیدا، ئەگەر پەرلەمان کارا بووایە و ئەگەر لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکوومەت نەگەیشتبان بە ڕێککەوتن، پەرلەمان ئەو پرسەی یەکلایی دەکردەوە، واتە لە ڕێگەی دانوستانی یاسایییەوە پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ یەکلایی دەکراوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکوومی کۆبووەوە

THURSDAY, 02 JULY 2026 20:07:31

ھەولێر-KDP.info- لە درێژەی کار و چالاکییە ڕێکخراوەییەکاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو کە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و یاریدەدەران، بەرپرسی لقەکان، ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی بەشداربوون.

 
فراكسیۆنی پارتی به‌دوای كێشه‌كانی هاووڵاتییاندا ده‌چێت

THURSDAY, 02 JULY 2026 16:07:35

هه‌ولێر-KDP.info- فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دوای كێشه‌ی هاووڵاتییاندا ده‌چێت، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێ "لیژنه‌مان پێكهێناوە بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌كان." 

فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو

THURSDAY, 02 JULY 2026 15:07:59

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2026 پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (142) لە ڕێکەوتی 28ی حوزەیرانی 2026، و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی فەرمیی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.

ئاڵوگۆڕ له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێر كرا

THURSDAY, 02 JULY 2026 14:07:08

ھەولێر-KDP. info-  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2026 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی ژماره‌یه‌ك له‌ دامودەزگه‌ خزمەتگوزارییەکانی پارێزگه‌ی هەولێر بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش، کارەکان خێراکراون و لە نیوەی ماوەی دیاریکراودا تەواو دەکرێت

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

بەردەڕەش-KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەردەڕەش ڕایگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش بە شێوازێکی بەرچاو خێراکراوە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بەھۆی ئەمەشەوە بڕیارە پڕۆژەکە لە نیوەی ئەو ماوەیەی کە بۆی دیاریکرابوو تەواو بکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact