ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە زیرەک کرد بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تەممووزی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، سەرەخۆشی لە ھونەرمەندی میللی، حەمە زیرەک کرد، بەھۆی کۆچی دوایی ھاوسەرەکەیەوە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ ھونەرمەند حەمە زیرەک و بنەماڵەکەی دەربڕی و ھیوای خواست ئەمە دوا کۆست و ناخۆشییان بێت.