Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 JUL 2026 21:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی کەنیسەکانی ئەمریکا: ھەولێر سەلماندوویەتی پایتەختی ئاشتی و لێبوردەییە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ​ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.7.1، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە مرۆیی و ئاینییەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی کەنیسە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان کرد، کە پێکهاتبوون لە قەشە جیم براون، سەرۆکی کەنیسەی بەخشش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و قەشە مەلاز بەیسوون، سەرۆکی کەنیسەی ئەلئیتحادی هەولێر و شاندێكی یاوەریان.

​لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە سەقامگیری، پێکەوەژیان، و بارودۆخی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان کرا و پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە مێژووی دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای هەولێر بەتایبەتی کرد لە پاراستنی بەیەكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی و تەئکیدی لەوەکردەوە کە هەولێر  نموونەیەکی جیهانیە لەناوچەكەدا بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.

​لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە پێشمەرگەی كوردستان لە جیاتی هەموو جیهان بە پاڵپشتی و هەماهەنگیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانی مەترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی تێکبشکێنێت و مرۆڤایەتی لەو هەڕەشەیە بپارێزێت، جەختی لەوەش کردەوە کە لە کاتی هێرشەکانی داعش و تێکچوونی باری ئەمنی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هەولێری پایتەخت دەرگاکانی واڵا کرد بۆ پێشوازیکردن لە هەزاران خێزانی مەسیحی کە لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و شارەکانی ترەوە ئاوارە بوون، و سەرجەم خزمەتگوزارییە پێویستەکانی بۆ دابین کردن.

​پاشان باس لە ڕۆڵی مرۆیی هەرێمی کوردستان کرا وەک پەناگەیەكی پارێزراو نەک تەنها بۆ هاووڵاتیانی عێراقی، بەڵکو بۆ پەنابەرانی وڵاتانی دراوسێش، کە لە کەمپ و ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکەدا نیشتەجێکراون و پارێزگاریان لێدەکرێت.

​لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەكەدا، پارێزگاری هەولێر تیشکی خستە سەر ئاستەنگە ئابووری و داراییەکانی بەردەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دووپاتی كردەوە ئەگەر ئەو زوڵم و غەدرە دارایی و بەربەستانە نەبووایە کە لە ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی پەیڕەو دەکرا، دڵنیابن ئێستا ئاستی پێشکەوتن، گەشەسەندن و ئاوەدانی لە هەولێری پایتەخت لە قۆناغێکی زۆر پێشەنگتر و باڵاتردابوو، و شارەکە بە خێراییەکی فرەوانتر لە هەموو سێکتەرەکاندا دەگەشایەوە، پارێزگار جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای ئەو گەمارۆ و ئاستەنگانەش، ئیرادەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردن و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی پایتەخت هەرگیز سست نەبووە.

​لەكۆتایدا، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان و کەنیسەکانیان ئاراستەی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر کرد و ئەو ئازادییە ئاینییە ڕەهایەی لە کوردستاندا هەیە بەرز نرخاند و ڕایانگەیاند کە شاری هەولێر سەلماندوویەتی کە پایتەختی ئاشتی و لێبوردەییە، و شوێنی حەوانەوە و پاراستنی کەرامەتی ئەو مرۆڤانەیە کە بەهۆی جیاوازی بیروباوەڕ و ئاینەوە ڕووبەڕووی چەوسانەوە دەبنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە پڕۆژە مرۆیی و خێرخوازییەکاندا دووپاتکردەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا دەکات

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 18:07:27

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

"فەڕەنسا ڕۆڵێکی گرینگ لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەگێڕێت"

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 17:07:49

ھەولێر-KDP. info-  پەیوەندی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە بەهێزترین و جێگیرترین پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. لەم بارەیەوە، هەندرێن بادیلی، پسپۆر لە بواری یاسا، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم هاوبەشیی و پەیوەندییە بەھێزەی فەرەنساو ھەرێم.

سامان شاڵی بۆ KDP.info: کاراکردنەوەی پەرلەمان داواکاری خەڵکی دڵسۆزی کوردستانە

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 14:07:45

سلێمانی-KDP.info- د. سامان شاڵی، سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەم قۆناغەدا پێویستییەکی نیشتمانیی بەپەلەیە بۆ گەڕاندنەوەی شەرعییەت و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر قەوارەی هەرێم، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە تەواوی ئەو لایەنە سیاسییانەی کورسییان لە پەرلەماندا هەیە، بە ئەرێنی و بەدەم دەستپێشخەرییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بچن.

 
پێوەرێك بۆ هەمووان

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 12:07:54

عارف ڕوشدی

 
دکتۆر چیمەن بۆ KDP.info: بەدامەزراوەیکردنی پێشمەرگە زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانمانە

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 11:07:29

ھەولێر-KDP.info- لە هەنگاوێکی ستراتیژی و مێژووییدا بەرەو پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی (١ و ٢)ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، ئەم پڕۆسەیە کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و پێنتاگۆن جێبەجێ دەکرێت، زامنی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و دەستکەوتە دەستورییەکانمانە."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact