Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 30 JUN 2026 21:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرواری: پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو خشتەی کار دیاری بكرێت و بڵاو بکرێتەوە
| KDP.info


هەولێر- KDP.info- هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی فەرمی خولی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق، د. هەڵات بەرواری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای کرد کە پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خشتەی کاری دانیشتنەکان دیاری بكرێت و بڵاو بکرێتەوە.

د. هەڵات بەرواری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) تیشکی خستە سەر کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم قۆناغەدا و گوتی، "هەرچەندە لیژنە پەرلەمانییەکان پێکهاتوون و ئامادەن پڕۆژەیاساکانی خۆیان بۆ خوێندنەوەی یەکەم پێشکەش بکەن، بەڵام لەم قۆناغەدا گرنگیی زیاتر بەو پڕۆژەیاسایانە دەدرێت کە لەلایەن حکوومەتەوە (وەک لایەنی جێبەجێکار) پێشکەش دەکرێن، چونکە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە بەرنامە و سیاسەتەکانی دەوڵەتەوە هەیە.

د. هەڵات بەرواری جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی فراکسیۆنی پارتی کردەوە و ڕایگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرجەم لیژنە پەرلەمانییەکاندا نوێنەری هەیە. ئامانجی سەرەکی ئەوان لە هەمبەر هەر پڕۆژەیاسایەک کە دەخرێتە بەرباس، پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چەسپاندنیانە لە ناو دەقی یاساکاندا.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

لە سلێمانی، عەلی حوسێن و ئەحمەد کانی هەنگاوەکانی کاری حزبییان لە سنوورەکە تاوتوێ کرد

TUESDAY, 30 JUNE 2026 20:06:00

سلێمانی-KDP.info- سلێمانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، پێشوازی لە بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ھەماھەنگی نێوان ئۆرگانەکان و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانییان بۆ قۆناغی داھاتوو دووپات کردەوە.

سۆران پشتیوانی بۆ ڕاگەیاندراوەکەی پارتی دووپات کردەوە

TUESDAY, 30 JUNE 2026 20:06:00

سۆران-KDP.info- دوابەدوای ڕاگەیاندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لایەنەکان تا پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، بەرپرس و ھاووڵاتیانی ئیدارەی سۆرانیش، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئەو ڕاگەیاندراوە دووپات کردەوە. گەنجانی سۆرانیش دەڵێن، "ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و یەکڕیزی ناوخۆ، تەنیا ڕاگەیاندراوێکی حزبی نییە، بەڵکو بەڵگەی بەرپرسیارێتی مێژووییـە."

 
هاووڵاتیانی دەروازەی ڕاپەڕین بۆ حزبەكان: پەرلەمان بكەنە جێگای چارەسەری كێشەكان

TUESDAY, 30 JUNE 2026 16:06:29

راپەڕین-KDP. info-  ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن "پەیامەكەی 27ـی حوزەیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەڕانەوەی شكۆیە بۆ پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەكانە لەو دامەزراوەی نوێنەرایەتی گەل دەكات، ئیدی كاتی ئەوەیە ئەو لایەنانەی خەمی خاك و خەڵكی كوردستانیانە ڕوو لە پەرلەمان بكەن و گفتوگۆی بنیاتنەرانە بكەن بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان."

 

پڕۆفیسۆر ئیبراهیم عەلی: ڕێگا دروستەكە دەستپێشخەرییەكەی پارتییە

TUESDAY, 30 JUNE 2026 15:06:02

سلێمانی -KDP. info- ئەكادیمستەكانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكەن، دەستپێشخەریەكەی پارتی و سەرۆك بارزانی لە جەژن، پێمان دەڵێ، پارتی بە قووڵی لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشە و چەقبەستووییەی كوردستانە، پێویستە حزبەكان كێبڕكێی ئەوە بكەن دەستپێشخەرییان هەبێت بۆ كۆتاییهێنان بەم دۆخەی تێیداین، ناوماڵی كوردی كۆبكەینەوە و پەرلەمان و حكوومەتێكی بەهێزمان هەبێت."

 
د.محەمەد شوكری: دوو كۆڕبه‌ندی ئابووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌درێ

TUESDAY, 30 JUNE 2026 14:06:00

ئیسپانیا -KDP. info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتی "له‌ میانه‌ی سه‌ردانمان بۆ وڵاتی ئیسپانیا، دوو كۆڕبه‌ند له‌گه‌ڵ دوو هه‌رێمی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌دەین و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئیسپانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت، بۆیه‌ دوێنی یه‌كه‌م كۆڕبه‌ندی ئابووری به‌رهه‌مدار ئه‌نجامدرا."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact