Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 29 JUN 2026 21:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قائمقامی خەلیفان بۆ KDP.info: باس لە پڕۆژەکان و ئاوەدانیی قەزاکەیان دەکات
| KDP.info


خەلیفان-KDP.info- قائمقامی قەزای خەلیفان ڕادەگەیەنێت، کاروانی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم نەک تەنیا سەنتەری قەزاکان، بەڵکو گوندە دووردەستەکانیشی ئاوەدان کردووەتەوە. مەغدید عەریف ئەحمەد  ئاشکرای دەکات، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەت، لە ماوەی ئەم کابینەیەدا بە گوژمەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرتەکانی ڕێگەوبان، ئاوی خواردنەوە و گەشتوگوزار بۆ خەلیفان و گوندەکانی دەوروبەری جێبەجێ کراون، کە گرنگترینیان پڕۆژەی دووسایدی سپیلک - خەلیفان بوو.

مەغدید عەریف ئەحمەد، قائمقامی قەزای خەلیفان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، "لە کابینەی نۆیەمدا کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار، لە کەرتەکانی ئاوی خواردنەوە، ڕێگەوبان و گەشتیاری، کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتیانی قەزای خەلیفان و گوندەکانی دەوروبەری، کە گرنگترینیان پڕۆژەی دووسایدی سپیلک - خەلیفان بوو بە گوژمەی ٨٣ ملیار دینار. هاوكات، چاککردن و قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندەکانی ساوا، بەورکان و دۆڵە تێسوو، لە لایەکی ترەوە قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی دەربەندۆک، گۆڕەز و ئاڵانە، ئاسانکاریی هاتوچۆی دابین کرد و سوودێکی گەورەی بە دانیشتووانی گوندەکان گەیاند.

قائمقامی قەزای خەلیفان، لەبارەی پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوەش دوا و گوتی، ''بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، کار کراوە بۆ دابینکردن و ڕاکێشانی تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی ئاڵانە، سارد، گۆڕەز، لێڕەمیر، دەربەندۆک و کانی کۆلەک. ئێستاش، بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتر، لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکوەزیران، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ ١٨ گوندی دۆڵی خەلان بیاو بە گوژمەی یەک ملیار و ٩٨٣ ملیۆن دینار لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و پێکدێت لە ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بە درێژایی ٣٢ کیلۆمەتر. بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، کێشەی ئاوی خواردنەوەی ئەو ١٨ گوندە بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، قائمقامی قەزای خەلیفان تیشکی خستە سەر بایەخدانی کابینەی نۆیەم بە سێکتەری گەشتوگوزار و گوتی، ''لە سنووری قەزای خەلیفان، ناوچە گەشتیارییەکانی دۆڵی ئاڵانە، دۆڵی مەلەکان، دۆڵی خەلان بیاو و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ لە لایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە گرنگییەکی بەرچاوی پێدراوە و قەزای خەلیفان لە کەرتی گەشتوگوزاردا زیاتر گەشەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە بۆ حیزبەکان: نوێنەرەکانتان بنێرنەوە پەرلەمان و کێشەکان چارەسەر بکەن

MONDAY, 29 JUNE 2026 20:06:00

​ھەڵەبجە-KDP.info- ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەڵەبجە داوا لە حیزبەکان دەکەن بەدەم پەیامەکەی ٢٧ـی حوزەیرانی پارتییەوە بچن، بەرپرسیارەتیی ئەخلاقی، سیاسی و نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ بکەن و پەرلەمان، حکوومەت و سەرۆکایەتییەکی بەھێز دروست بکەن، لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی لە ھەڵبژاردندا بە خەڵکیان داوە.

 
​لە سۆران؛ شۆڕشێکی ئابووری لەلایەن ئافرەتانەوە دەستی پێکردووە

MONDAY, 29 JUNE 2026 18:06:03

سۆران-KDP.info-  ​بە درێژایی سێ دەیە، هێڵی پێشەوەی کۆمەڵگەی سۆران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئافرەتان چیتر چاوەڕێی بڕیارە ئابوورییەکان نین، بەڵکو خۆیان بوونەتە بزوێنەری سەرەکی بازاڕ و سەقامگیری خێزانەکان، گۆڕانکارییەک کە پسپۆڕان بە "گواستنەوەیەکی ڕیشەیی لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە ناوی دەبەن.

 
ئازاد جندیانی بۆ KDP.info: به‌یاننامه‌ی پارتی بیانووبڕه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان ده‌كرد

MONDAY, 29 JUNE 2026 15:06:20

ھەولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێ  "پارتی به‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان کارێکی باشی کرد، به‌یاننامه‌کە بیانووبڕه‌ و كۆتایی به‌ موزایه‌ده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن دێنێ كه‌ گوتیان بۆچی په‌رله‌مان كارا ناكرێته‌وه‌."

 
پشتیوان سادق لەگەڵ لقی ١٦ی پارتی پلانی قۆناغی داهاتوویان داڕشت

MONDAY, 29 JUNE 2026 13:06:46

ھەولێر-KDP.info- لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی، پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دەکات. لەم کۆبوونەوەیەدا، کە بە مەبەستی پەرەپێدانی کاروباری ڕێکخستن بەڕێوەچوو، چەندین پرسی گرنگی هەنووکەیی و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کران و پلان و بەرنامەی تۆکمە بۆ قۆناغی داهاتوو داڕژران.

 
گەرمیانییەکان بۆ KDP.info: هاووڵاتیان چاوەڕوانی خزمەتگوزاری دەکەن نەک دروشمی بەتاڵ

MONDAY, 29 JUNE 2026 12:06:09

گەرمیان-KDP.info- هاووڵاتیان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەڤەری گەرمیان پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووپات دەکەنەوە و داوا لە تەواوی هێزە سیاسییەکان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی ئێستا بگەڕێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان. گەرمیانییەکان لە لێدوانەکانیاندا بۆ ماڵپەڕی KDP.info جەخت دەکەنەوە کە مێزی گفتوگۆی پەرلەمان تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی دروشمی حزبەکانە و ڕاکردن لەم پرۆسەیە، دژایەتیکردنی ڕاستەوخۆی ئیرادەی گەلی کوردستانە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact