Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 29 JUN 2026 21:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات پەرلەمان کارا بکەنەوە، تاوەکو کێشەکان و پرسی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم لەبری ڕاگەیاندنەکان، لەناو هۆڵی پەرلەماندا یەکلایی بکرێنەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ھاووڵاتیانی خۆشەویست

لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانی بەشدار لە پەرلەمانی کوردستان

ھەر لەدوای کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ڕاگەیاندنی ئاکامەکانی، لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و خەمخۆری بۆ بارودۆخی ھەرێم، ھەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی ھەرێم بەگوێرەی یاسای بەرکار، بەڵام سەرەڕای پەیام و پەیوەندی و ھەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتیمان بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە چارەسەری ئەو کێشانەی کە بەربەستن لەبەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پێکھێنانی کابینەی دەیەم، بە خستنەڕووی ژمارەیەک سیناریۆ و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییەی ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی ھەرێم بووەتەوە، بە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و چەندقۆڵی، دەستپێشخەری، پێکھێنانی شاند، پەیام و سەردان، بەڵام بەداخەوە بە دەنگەوەھاتن و ھەڵوێستی ئەرێنی پێویست بەرچاو نەکەوت.

بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەخلاقیمان دەخاتە ئەستۆ بۆ ھەرچی زووتر دۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی ئێستا، کە جگە لە زیان گەیاندن بە ھەرێم و ئەزموون و دەستکەوتەکانمان، بۆ ھیچ لایەک سوودی تێدا نابینرێت، بۆیە کاتێک کۆبوونەوە و شاند و سەردان و پەیامەکان، ھەروەھا ھەوڵەکانمان لە گواستنەوەی باس و گفتوگۆی کێشەکان لەسەر شەقام و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بێ ئاکام بێ، فەرموون لایەنەکانی بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەی کورسیان زۆرە و چ ئەوانەی کورسی کەمتریان ھەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو ھۆڵی پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدار و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و، ھەموولایەکمان پابەندی ئەو ڕێگا چارەسەرە بڕیارلێدراوەی پەرلەمانی کوردستان بین.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

ھاووڵاتیانی ھەڵەبجە بۆ حیزبەکان: نوێنەرەکانتان بنێرنەوە پەرلەمان و کێشەکان چارەسەر بکەن

MONDAY, 29 JUNE 2026 20:06:00

​ھەڵەبجە-KDP.info- ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەڵەبجە داوا لە حیزبەکان دەکەن بەدەم پەیامەکەی ٢٧ـی حوزەیرانی پارتییەوە بچن، بەرپرسیارەتیی ئەخلاقی، سیاسی و نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ بکەن و پەرلەمان، حکوومەت و سەرۆکایەتییەکی بەھێز دروست بکەن، لە چوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی لە ھەڵبژاردندا بە خەڵکیان داوە.

 
​لە سۆران؛ شۆڕشێکی ئابووری لەلایەن ئافرەتانەوە دەستی پێکردووە

MONDAY, 29 JUNE 2026 18:06:03

سۆران-KDP.info-  ​بە درێژایی سێ دەیە، هێڵی پێشەوەی کۆمەڵگەی سۆران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئافرەتان چیتر چاوەڕێی بڕیارە ئابوورییەکان نین، بەڵکو خۆیان بوونەتە بزوێنەری سەرەکی بازاڕ و سەقامگیری خێزانەکان، گۆڕانکارییەک کە پسپۆڕان بە "گواستنەوەیەکی ڕیشەیی لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە ناوی دەبەن.

 
ئازاد جندیانی بۆ KDP.info: به‌یاننامه‌ی پارتی بیانووبڕه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان ده‌كرد

MONDAY, 29 JUNE 2026 15:06:20

ھەولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێ  "پارتی به‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان کارێکی باشی کرد، به‌یاننامه‌کە بیانووبڕه‌ و كۆتایی به‌ موزایه‌ده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن دێنێ كه‌ گوتیان بۆچی په‌رله‌مان كارا ناكرێته‌وه‌."

 
پشتیوان سادق لەگەڵ لقی ١٦ی پارتی پلانی قۆناغی داهاتوویان داڕشت

MONDAY, 29 JUNE 2026 13:06:46

ھەولێر-KDP.info- لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی، پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دەکات. لەم کۆبوونەوەیەدا، کە بە مەبەستی پەرەپێدانی کاروباری ڕێکخستن بەڕێوەچوو، چەندین پرسی گرنگی هەنووکەیی و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کران و پلان و بەرنامەی تۆکمە بۆ قۆناغی داهاتوو داڕژران.

 
گەرمیانییەکان بۆ KDP.info: هاووڵاتیان چاوەڕوانی خزمەتگوزاری دەکەن نەک دروشمی بەتاڵ

MONDAY, 29 JUNE 2026 12:06:09

گەرمیان-KDP.info- هاووڵاتیان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەڤەری گەرمیان پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووپات دەکەنەوە و داوا لە تەواوی هێزە سیاسییەکان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی ئێستا بگەڕێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان. گەرمیانییەکان لە لێدوانەکانیاندا بۆ ماڵپەڕی KDP.info جەخت دەکەنەوە کە مێزی گفتوگۆی پەرلەمان تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی دروشمی حزبەکانە و ڕاکردن لەم پرۆسەیە، دژایەتیکردنی ڕاستەوخۆی ئیرادەی گەلی کوردستانە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact