Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 JUN 2026 20:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەشداربووان بۆ KDP.info: خولی سەرکردەی گۆڕانکار دیدگای ئێمەی گەیاندە قۆناغێکی باڵاتر
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کادیرانی، خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) بەڕێوە دەبات کە چوار قۆناغ لەخۆ دەگرێت. سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕایدەگەیەنێت کە مەبەست لە خولەکە بەسەرکردەکردنی کادیرانە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کۆمەڵگەدا، ھاوکات بەشداربووانی خولەکەش دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم ئەزموونە دیدگا و تواناکانیانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەیاندووەتە قۆناغێکی باڵاتر.

پەیوەست بە سوود و گرینگی و بەشدارییان لە خولی (سەرکردەی گۆڕانکار)، ئەسما عیسام، بەرپرسی ناوچەی زانکۆی لقی منارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''بەشداربوونمان لە خولی سەرکردەی گۆڕانکار، دەستپێکی قۆناغێکی نوێی گۆڕانکاری و بەرپرسیارێتی بوو. لێرەدا باشتر فێری ئەو بنەمایانە بووین کە چۆن کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاراستەی کۆمەڵگە دابنێین، چۆن پەیامەکانمان بەوردەکاریی زیاترەوە دابڕێژین و چۆن لە چوارچێوەی دیسپلینێکی بەھێزتردا کار بکەین بۆ ئەوەی پەیامەکانمان کاریگەرتربن. ھەروەھا دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانمان و ئاستی تێگەیشتنی ئێمەی گەیاندە قۆناغێکی باڵاتر، کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەم ئەزموونە دەخەینە خزمەتی ڕێکخراوی دایک و نیشتمانەوە.

ئەحمەد بێستوون، بەرپرسی ناوچەی زانکۆی لقی قەڵاتیش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''بەڕاستی ئەم خولە گۆڕانکاریی تەواوی بەسەر کاری کادیرێتیی مندا ھێنا، کە پێویستە کادیر ھەموو کات چاوی لە گۆڕانکاری بێت لەناو ھەر ئۆرگانێک کە کاری تێدا دەکات. بە پێویستی دەزانم تیشک بخەمە سەر خاڵە ھەرە گرنگەکان کە فێریان بووم، ئەویش، (گۆڕانکاریی گەورە، لە خاڵی بچووکەوە دەست پێ دەکات و خاڵی بچووک گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە دروست دەکات)، بۆیە مەرج نییە من کەسی یەکەم بم بۆ کارکردن تا پێشنیازی کەسانی سێیەم و چوارەم پشتگوێ بخەم. فێربووم تیمی کاریی خۆم لە پێشەوەی خۆم دابنێم بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بم و دەستی کەسانی تر بگرم، بە خۆشحاڵییەوە ئەم خولە ئامادەکارییە بۆ گۆڕانکاریی گەورەتر بە چاو لێکردن لە گەنجانی وڵاتەکەمان کە سامانی مەزنی ھەرێمی کوردستانن.

ھەوکات لە بارەی کردنەوەی خولی سەرکردەی گۆڕانکار شڤان مەحموود، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''خولی سەرکردەی گۆڕانکار لە لایەن سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانەوە بۆ کادیرانی سنووری لقەکانی ھەولێر کراوەتەوە و چوار قۆناغ لەخۆ دەگرێت، کە ھەر قۆناغێک بۆ ماوەی سێ ھەفتە بەردەوام دەبێت.

سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان گوتیشی، ''مەبەست لە کردنەوەی ئەم خولە، پێشخستنی تواناکانی کادیرانمانە لە ھەموو ئاستەکانی ژیانی ڕێکخراوەیی، سیاسی و جەماوەریدا. ھەروەھا بەسەرکردەکردنی کادیرە تا بتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات و کۆمەڵگە ئاراستە بکات، بۆیە بنەماکانی سەرکردە و ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییەی پێویستە کەسی سەرکردە ھەیبێت، لەم خولەدا بۆ کادیرانی ڕێکخراوەکەمان شی دەکرێتەوە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سێ پڕۆژەی ستراتیژیی وەبەرھێنان لە دھۆک دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە

SATURDAY, 27 JUNE 2026 18:06:00

​دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک دەڵێت، ماستەرپلان بۆ سێ پڕۆژەی ستراتیژی ئامادەکراوە و گوتیشی، چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە بواری گەشتیاری لە چیای زاوا جێبەجێ دەکرێن.

 
پێوەندیی نێوان مۆسکۆ و ھەولێر لەسەر بنەمای کەرتی وزەو، وەبەرھێنان زیاتر گەشە دەکات

SATURDAY, 27 JUNE 2026 15:06:10

ھەولێر -KDP.info- پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕایدەگەیەنێت "پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و هەولێر ڕەهەندێکی ستراتیژیی قورسی هەیە، کە لەسەر بنەمای کەرتی وزە و وەبەرهێنان داڕێژراوە."

 
شەقڵاوە..گەورەترین پارکی گەشتیاری لەسەر ئاستی شارۆچکەکە دروست دەکرێت

SATURDAY, 27 JUNE 2026 14:06:46

​شەقڵاوە–KDP.info– لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەترین پارکی گەشتیاری لە شارۆچکەی شەقڵاوە کرا، کە بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی، ئەم پڕۆژەیە قۆناخێکی نوێ بۆ گەشتوگوزاری ناوچەکە دەکاتەوە.

 
شیفا بارزانی پەیام و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی گەیاندە کۆنگرەی زمانی کوردی

SATURDAY, 27 JUNE 2026 12:06:37

ئەڵمانیا-KDP.info- لە وڵاتی ئەڵمانیا و لەژێر سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی دەستی بە کارەکانی کرد. لە میانی کۆنگرەکەدا، شیفا بارزانی پەیام و پێشنیارەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و گەشەپێدانی زمانی کوردی گەیاندە ئامادەبووان.

 
پارێزگار بۆ KDP.info: لیژنەیەک بۆ پەلەکردن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی پێکهێنراوە

SATURDAY, 27 JUNE 2026 11:06:50

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات کە بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەت بۆ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی هەولێر پێکهێنراوە. ئومێد خۆشناو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی KDP.info ڕادەگەیەنێت، ئەم پڕۆژە ژینگەییە نیشتمانییە درێژییەکەی ٩٠ کیلۆمەترە و بە پانیی دوو کیلۆمەتر بە چواردەوری پایتەختدا دەسووڕێتەوە، کە پاش تەواوبوونی، هەولێر لە ڕووی ژینگەییەوە دەباتە قۆناغێکی نوێ و پێشکەوتووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact