Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 JUN 2026 21:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری چاکسازییەکان بۆ KDP.info: بڕیاری کردنەوەی سەنتەرەکان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بەندکردن بەھۆی ماددەی ھۆشبەر زیادی کردووە، ئێستا ھەزار و ٩٥٨ کەس لەناو چاکسازییەکانی ھەرێم بەندکراون، بەشێکی زۆری ئاڵودەبووانی ماددەی ھۆشبەریش چارەسەر کراون.

ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە ھەرێمی کوردستان شەش چاکسازی ھەن، ئێستا ھەزار و ٩٥٨ کەس بە تاوانی ماددەی ھۆشبەر بەند کراون، بەپێی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار و ٧٠٠ کەس بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر ڕاگیراون، لە قۆناغی لێکۆڵینەوە دان لەلایەن ئاسایش، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەندکردن و دەستگیرکردن لەسەر ماددەی ھۆشبەر زۆر زیادی کردووە، چونکە لە ساڵی  ٢٠٢٣  تەنیا ھەزار کەس لەناو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان بەند کرابوون." 

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکان گوتی، "بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٠، ئاماژە بە شیاندنەوەی ئەو کەسانەی ئاڵودەی ماددەی ھۆشبەر بوونە نەکراوە لە چاکسازییەکان، بەڵام ئێمە شیاندنەوەمان خستە نێو پلانی خۆمان لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و سەنتەری شیاندنەوە لە ھەموو چاکسازییەکان کراوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ھەزار و ١٥٠ کەسی ئاڵودەبوو چارەسەریان وەرگرتووە و ڕزگاریان بووە." 

ئیحسان بابان ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد، "لەنێو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان پشکی شێر ئەو کەسانەن کە بەتاوانی ماددەی ھۆشبەر سزا دراون، لەکۆی ھەزار و  ٩٥٨  بەندکراو ھەزار و ٢٠٠ کەس بازرگانی ماددەی ھۆشبەرن، ئەوانەی بە تاوانی ماددەی ھۆشبەر بەند دەکرێن جیاکراونەتەوە لە بەندیەکانی دیکە، داواشمان کردووە سەنتەری چارەسەر بکرێنەوە، بڕیاری کردنەوەی سەنتەرەکان لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، بەڵام بەھۆی نەبوونی بودجەوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردن." 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەشداربووان بۆ KDP.info: خولی سەرکردەی گۆڕانکار دیدگای ئێمەی گەیاندە قۆناغێکی باڵاتر

FRIDAY, 26 JUNE 2026 21:06:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کادیرانی، خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) بەڕێوە دەبات کە چوار قۆناغ لەخۆ دەگرێت. سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕایدەگەیەنێت کە مەبەست لە خولەکە بەسەرکردەکردنی کادیرانە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە کۆمەڵگەدا، ھاوکات بەشداربووانی خولەکەش دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم ئەزموونە دیدگا و تواناکانیانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەیاندووەتە قۆناغێکی باڵاتر.

 
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: بۆ پاراستنی کۆمەڵگە پلانێکی فراوانمان گرتووەتە بەر

FRIDAY, 26 JUNE 2026 11:06:19

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، وێڕای هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بازرگانان و بەکارهێنەران، پلانێکی فراوانیان بۆ هۆشیارکردنەوە و چاودێریکردنی بازاڕ گرتووەتە بەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەوڵانە لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ماددەی هۆشبەرە.

 
تەندروستیی هەولێر هێڵی گەرمی بۆ خۆراکی ماوەبەسەرچوو خستە کار

FRIDAY, 26 JUNE 2026 10:06:31

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر بۆ وەرگرتنی سکاڵا و سەرنجی هاووڵاتیان لەسەر سەرپێچییە تەندروستییەکان و خۆراکی ماوەبەسەرچوو، هێڵێکی گەرمی ڕاگەیاند.

 
شارەوانی عەنکاوە بۆ KDP.info: مەسروور بارزانی پێناسەیەکی نوێی بە سەقامگیری بەخشی

FRIDAY, 26 JUNE 2026 10:06:21

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی عەنکاوە دەڵێت، پڕۆژەی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل تەنیا پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری و ژینگەیی نییە، بەڵکو سیمای زیندووی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمە بە پاراستنی ناسنامەی پێکهاتەکان و چەسپاندنی پێکەوەژیان و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

 
وەزیری ئەوقافی میسر پێشکەوتن و پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت

FRIDAY, 26 JUNE 2026 09:06:37

میسر-KDP.info- وەزیری ئەوقافی میسر لە قاهیرە پێشوازی لە شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان دەکات و ستایشی ئەو پێشکەوتن، سەقامگیری و پێکەوەژیانە ئایینییە دەکات کە لە هەرێمدا هەیە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact