ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (ئابریس شلیمون مەتران هەریری) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ خانەوادەی ئابریس شلیمون مەتران هەریری
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانپەروەر (ئابریس شلیمون مەتران هەریری) باوکی کاک (نینف)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان، خزم و دۆستانتان و سەرجەم خوشک و برایانی ئاشووری دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین، ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەت و میهرەبانیی خۆی و، لە ئارامیی هەمیشەییدا جێگەی بکاتەوە، هەروەها دڵنەوایی و سەبووری بە بەڕێزتان و تەواوی ئازیزانتان ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی ٦ـی ٢٠٢٦