هه‌ولێر-KDP. info- بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، زیاتر له هه‌زار كرێكار له بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ده‌بن و مووچه‌یان زیاد ده‌كرێت.
زه‌كیه سه‌ید ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له یاسای ده‌سته‌به‌ر و خانه‌نشینی كرێكاران ئه‌و كرێكارانه‌ی به‌پێی یاسا و به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت و ته‌مه‌ن كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی خانه‌نشینی سودمه‌ند ده‌بن و خانه‌نشین ده‌بن، بۆیه له ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی خانه‌شینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشنیارمان كرد، ئه‌وانه‌ی خانه‌شنین بوون چۆن له كه‌رتی گشتی خانه‌نشین ده‌بن كه مادده‌یه‌كی یاساییه له‌ناو یاسای ده‌سته‌به‌ر و خانه‌نشینی، كاتێك كرێكار خانه‌شین ده‌بێت مووچه‌ی له خانه‌نشینی كه‌رتی گشتی كه‌متر نه‌بێت، چونكه ئێستا مووچه‌ی خانه‌نشینی گشتی له 500 هه‌زار كه‌متر نییه."
زه‌كیه سه‌ید ساڵح گوتیشی "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 7 كرێكاری خانه‌نشینمان هه‌یه و مانگانه مووچه وه‌رده‌گرن، له‌مه‌ودوا مووچه‌یان له 500 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت، به ده‌ستخۆشییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لەسەر درا، دوای هه‌ندێك ڕێكاری ئیداری و دارایی جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیك جێبه‌جێ بكرێت."
ده‌شڵێت "ئه‌وانه‌ی له ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان تۆمار كردووه ژماره‌یان ده‌گاته 303 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌پێی یاسا ته‌مه‌ن و خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ خانه‌نشین بوون، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه زۆربەی ئه‌و خانه‌نشینانه ڕێگه ناده‌ن ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌تی بگاته خانه‌نشینی كاتێك له شوێنێك ته‌واو ده‌بێت پاداشتی كۆتایی خۆی وه‌رده‌گرێت و ڕێگه نادات بچێته ناو سندوقی خانه‌نشینی و دواتر خانه‌نشین بێت، بۆیه ژماره‌یان كه‌مه، ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كرێكار له‌مه‌ودوا پاداشتی خۆی وه‌رنه‌گرێت بۆ خانه‌نشینی هه‌ڵیگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پاداشت و خزمه‌ته‌ی هه‌یه‌تی خانه‌نشین ببێت."
بڵند ئیبراهیم