Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 JUN 2026 21:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری تەندروستی بۆ KDP.info: ئەم پڕۆژانە کوالێتی دەرمان بەرز و نرخەکەی هەرزانتر دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوودایە و بازاڕی دەرمانیش بە تەواوی کۆنترۆڵکراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ستراتیژی نوێی حکوومەت گۆڕینی هەرێمە لە بەکارهێنەرەوە بۆ بەرهەمهێنەری دەرمان، بە جۆرێک کە لەبری هاوردەکردن، پێداویستییە پزیشکییەکان لە ناوخۆدا بەرهەم بهێنرێن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بەهۆی پێشکەوتنی سیستەمی تەندروستی لە کابینەی نۆیەمدا، لە ئێستادا نەک تەنها لە شارەکانی دیکەی عێراق، بەڵکو هاووڵاتیان و کوردانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر دێنە هەرێمی کوردستان. ئەمەش بەهۆی کورتیی ماوەی نۆرەگرتن، خێرایی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هەرزانیی نرخەکانە بە بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا و دەوروبەر، کە ئەمەش متمانەی هاووڵاتیانی بە سیستەمی گشتی و تایبەتی تەندروستی بەرزکردووەتەوە."

سەبارەت بە کوالێتی و چاودێریکردنی دەرمان، د. سامان بەرزنجی ڕوونی کردەوە، "هەر دەرمانێک لە هەرێم بەکاربهێنرێت پێویستە تۆمارکراو بێت، کارگەکەی ناسراو بێت و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بێت، چونكە ئێستا سیستەمێکی ئەلیکترۆنی مۆدێرن پەیڕەو دەکرێت، هەر دەرمانێک ستیکەری فەرمی و مۆری حکوومەتی هەرێمی لەسەر نەبێت، بە قاچاخ ئەژمار دەکرێت. لە ئێستادا زیاتر لە %٩٨ی دەرمانەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی کۆنترۆڵ و تۆمارکراون.

وەزیری تەندروستی تیشکی خستە سەر دانانی بەردی بناغەی کارگەی (داسن) لە زاخۆ و گوتی، ئەم جۆرە پڕۆژانە کوالێتی دەرمان بەرز و نرخەکەی هەرزانتر دەکەن كە سەرمایەی پڕۆژەکە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دۆلار و  (پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانە) و ڕووبەر  ١٨ دۆنم زەویە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی زاخۆ - دهۆک و دەبێتە هۆكاری دابینکردنی زیاتر لە ٤٠٠ دەرفەتی کاری ڕاستەوخۆ بۆ گەنجان و ماوەی جێبەجێکردنیشی لە ٣ ساڵدا کارەکانی تەواو دەبێت و بە چوار هێڵی جیاواز هەڵدەسێت بە دروستکردنی پێداویستی پزیشکی لەوانە: (سیلان، دڵۆپاندن (قەترە)، حەب و سرنج).

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دوو تەوەری گرنگ دران

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 20:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
5 هەزار کەس بە جلی کوردییەوە بۆ ریکۆردی گینیس کۆدەبنەوە

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- فێستیڤاڵی جلوبەرگی کولتووریی کوردی لەلایەن رێکخراوی "کوردستان فاوندەیشن" لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد، کە تێیدا لە رێگەی کۆکردنەوەی زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس بە جلی رەسەنی کوردییەوە، ھەوڵێکی فەرمی و مێژوویی دەدرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی کوردستان لە کتێبی ژمارە پێوانەیییەکانی گینسدا.

 
ھەولێر، ھەڵمەتێکی چڕ بۆ پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی زێدەڕۆیییەکان دەستپێدەکات

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 18:06:00

ھەولێر-KDP.info-  ​ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە ھەنگاوێکی نوێدا بۆ پاراستنی سامانی سروشتی و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەرێم و ھەولێر کۆبووەوە.

 

پێشەوا هەورامانی دڵنیایی لەبارەی مووچەی مانگی شەش دەدات

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 16:06:07

ھەولێر-KDP.info-  پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر ئاستی باڵا لەسەر هێڵن بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەوبارەیەوە هەیە.

 
بەرپرسی ناوچەکان بۆ KDP.info: كەمپینی ڕاهێنانی سیاسی هێزێکی نوێمان پێدەبەخشێت

WEDNESDAY, 24 JUNE 2026 13:06:03

هەولێر-KDP.info- بەشداربووانی کەمپینی ڕاهێنانی سیاسی بۆ بەرپرسانی لیژنەی ناوچەکان کە لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو دەڵێن، ئەم خولە چڕوپڕانە، بازدانێکی جۆرییە لە شێوازی ڕاپەڕاندنی ئەرکە ڕۆژانەکانیان و کارتێکەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەهێزکردنی پێگەی حزب لەناو جەماوەردا دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact