هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێ "هه‌رێمی كوردستان به سێ ستراتیژ به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته‌وه و یاسا زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر."
د.كرمانج عوسمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان به‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه به باشترین شێوه به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته‌وه، به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت عێراقیش هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتر به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته‌وه، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش به‌رده‌وامه له كاره‌كانی، كۆبوونه‌وه ده‌كرێت له‌پێناو زیاتر كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، چونكه زۆر جار بابه‌تی نوێ له‌باره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر په‌یدا ده‌بێت، هه‌ر مادده‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ژماركراوه ئه‌وه‌ش ده‌خرێته ناو پلانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌دوادچوونی بۆ ده‌كرێت."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌شڵێت "هه‌رێمی كوردستان به سێ ستراتیژی به‌ره‌نگاری مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م قه‌ده‌غه‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان پێش ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و مادده‌یه ببن، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردن و چاره‌سه‌ركردنی به‌كارهێنه‌ران و دووباره شیاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له به‌كارهێنانی هەڵگرن، چونكه ئێمه وه‌ك نه‌خۆش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕزگاریان نابێت و دوای ده‌ستگیركردن و پشتڕاستبوونه‌وه به‌پێی یاسا به‌ند ده‌كرێن."
د.كرمانج عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئێمه له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووینه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یاسای نوێی ده‌ركرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر یاسا ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه هه‌م له ڕێگری و بازرگانیكردن هه‌میش ئه‌وانه‌ی به‌ركاری دێنن، له‌وانه‌یه له داهاتوودا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وی مادده هۆشه‌به‌ره‌كان هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و باشتر به‌ره‌نگاری ئه‌و مادده‌یه ببینه‌وه."
قائید میرۆ