Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 JUN 2026 20:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فراكسیۆنی پارتی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات
| KDP.info


به‌غدا-KDP.info- بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی بكاته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێ "فراكسیۆنی پارتی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌كات."

كه‌وێ میرۆ، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای كۆتاییهاتن به‌ پشووی هاوینه‌ و په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی یاسا دانان، كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌ ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی پارتی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان دەکەین."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان فراكسیۆنی پارتی لە به‌غدایە و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌رزی نوێی یاسادانان، واته‌ پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م مانگه‌ فراكسیۆنی پارتی له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌ و پلان و به‌رنامه‌ی خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ وه‌رزی نوێ."
له‌باره‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش كه‌وێ میرۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "به‌شێك له‌ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری كراون، به‌ڵام به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن، چونكه‌ سه‌رۆك لیژنه‌كان به‌پێی وه‌زاره‌ته‌كانه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر كوتله‌یه‌ك وه‌زاره‌تێكی به‌ركه‌وتبێت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێنادرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ بتوانێت چاودێری كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تە بكات، ئێمه‌ وه‌ك پارتی سه‌رۆكایه‌تی دوو لیژنه‌مان به‌رده‌كه‌وێت، مانگی داهاتوو سه‌رۆك لیژنه‌كان دیاری ده‌كرێن، مه‌رجیش نیه‌ بكه‌وێته‌ دوای ته‌واوكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت: خۆشحاڵم ڕۆژ بە ڕۆژ وڵاتەکەمان پێشدەکەوێت

TUESDAY, 23 JUNE 2026 20:06:53

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 23/6/2026، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارکی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل) لە قەزای عەنکاوە کرایەوە.

 
د.كرمانج عوسمان: به‌ سێ ستراتیژ به‌ره‌نگاری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووینه‌ته‌وه‌

TUESDAY, 23 JUNE 2026 17:06:44

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێ "هه‌رێمی كوردستان به‌ سێ ستراتیژ به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته‌وه‌ و یاسا زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر."

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

TUESDAY, 23 JUNE 2026 15:06:54

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 6/23، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و کۆچ و پەنابەران.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد

TUESDAY, 23 JUNE 2026 13:06:33

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق جه‌ختیان له‌ هاریکاریی هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە. 

 
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ KDP.info: سەرکردایەتیی گەنج لە عێراق و هەرێم بووەتە مایەی خۆشحاڵی

TUESDAY, 23 JUNE 2026 12:06:28

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە باشترین ئاستدایە و لێکتێگەیشتنێکی بەهێز هەیە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە دارایی و نەوتییەکان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact