Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 JUN 2026 20:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ KDP.info: سەرکردایەتیی گەنج لە عێراق و هەرێم بووەتە مایەی خۆشحاڵی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە باشترین ئاستدایە و لێکتێگەیشتنێکی بەهێز هەیە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە دارایی و نەوتییەکان.

د. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر دوو مەلەفی گرنگ کە بریتین لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، لەگەڵ هۆکارەکانی ناجێگیریی نرخی دۆلار.

د. مەزهەر محەمەد هۆکاری ناجێگیری و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ دوو خاڵی سەرەکی دەگەڕێنێتەوە ئەوانیش، بازرگانیی وەرزیی و گەشتکردن كە لەم وەرزەدا خواست لەسەر دۆلار بەهۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە زیاد دەکات، هاوکات بوونی سەقامگیریی ئەمنی لە وڵاتانی ناوچەکە و کردنەوەی هێڵە ئاسمانییەکان، بووەتە هۆی زیادبوونی گەشتکردن و گەشتیاران پێویستیی زۆریان بە دۆلار هەیە. دووەم، پڕوپاگەندە و  بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکان کاریگەریی دروست کردووە، لە کاتێکدا بانکی ناوەندی چەندین جار جەختی کردووەتەوە کە هیچ پێشنیاز یان نیەتێک بۆ گۆڕانکاری لە نرخی فەرمیی دۆلاردا نییە و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەم خاڵانەی خوارەوە کرد گوتی، "لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی دارایی و نەوت بە جۆرێک کە سەقامگیری بۆ هەموو عێراق بگەڕێنێتەوە، بوونی سەرکردایەتییەکی گەنج و نوێ لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، جێگەی خۆشحاڵییە و هۆکارە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی هاوبەش لەپێناو خزمەتی گشتیدا.

د. مەزهەر جەختی کردەوە کە بوونی گرفت لە کوردستان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە تەواوی عێراقدا، بۆیە ناکرێت بەهۆی نەدانی مووچەوە خەڵکی کوردستان برسی بکرێن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم سیاسەتە لە جێگەی خۆیدا نییە و حکوومەتی ئێستاش لەگەڵ ئەم جۆرە بیرکردنەوانەدا نییە گوتیشی، ئەو بیرکردنەوە ئەرێنییەی لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێتە هۆی بونیاتنانی عێراقێکی بەهێز و هاوسەنگ، کە ئامانجی سەرەکیی بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و نەهێشتنی جیاکارییە لەنێوان هاووڵاتیاندا." 

لە کۆتاییدا، ناوبراو گەشبینیی خۆی دەربڕی کە هەردوو حکوومەت دەگەنە چارەسەری ڕیشەیی بۆ سەرجەم کێشەکان بە شێوازێک کە هاووڵاتیان سوودمەندی یەکەم بن.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت: خۆشحاڵم ڕۆژ بە ڕۆژ وڵاتەکەمان پێشدەکەوێت

TUESDAY, 23 JUNE 2026 20:06:53

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 23/6/2026، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارکی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل) لە قەزای عەنکاوە کرایەوە.

 
د.كرمانج عوسمان: به‌ سێ ستراتیژ به‌ره‌نگاری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووینه‌ته‌وه‌

TUESDAY, 23 JUNE 2026 17:06:44

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێ "هه‌رێمی كوردستان به‌ سێ ستراتیژ به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته‌وه‌ و یاسا زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری مادده‌ی هۆشبه‌ر."

فراكسیۆنی پارتی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات

TUESDAY, 23 JUNE 2026 16:06:33

به‌غدا-KDP.info- بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی بكاته‌وه‌، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێ "فراكسیۆنی پارتی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌كات."

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات

TUESDAY, 23 JUNE 2026 15:06:54

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 6/23، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە زیاد ئەبولەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا لە پارتی پارێزگاران و پەرلەمانتار ئەحمەد حوسێن لە پارتی لیبڕاڵ و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان ، وەزیری پێشووتری هەردوو وەزارەتی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی و کۆچ و پەنابەران.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد

TUESDAY, 23 JUNE 2026 13:06:33

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئێلبروس كوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق جه‌ختیان له‌ هاریکاریی هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact