Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 22 JUN 2026 21:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز زیاد عەبدوللەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و بەڕێز ئەحمەد حوسێن ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و وەزیری پێشووی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی حكوومەتی كەنەدا.

لەدیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، جەختیان لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی كوردستان كردەوە و پێزانینیان بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هەبوو. هەروەها كورتەیەكیان لەبارەی كار و چالاكییەكانی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردی لە پەرلەمانی كەنەدا و هەماهەنگیان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردی و ڕۆڵی ئەو فیدراسیۆنە لە پشتگیریی دۆزی گەلی كوردستان خستەڕوو. هەروەها خوازیاری ئەوە بوون دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا لە بواری ئابووری و تەكنەلۆژیا فراوانتر بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی پشتگیری و هاوكارییەكانی گەل و حكوومەتی كەنەدای كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگە بوونە. سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆیشی بۆ قووڵتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان گەلی كوردستان و گەلی كەنەدا دووپات كردەوە و لەوبارەیەوە بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگه‌یا‌ندراوێک لە گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

MONDAY, 22 JUNE 2026 20:06:00

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کات کوشتن و ڕێگری لە پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت، ڕایگەیاند کە یەکێتی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکان، سیاسەتی خۆسەپێنی پەیڕەو بکات، جەختیشی کردەوە کە پارتی وەک نوێنەری زۆرینەی خەڵک، سازش لەسەر ماف و دەستکەوتەکانی کوردستانییان ناکات.

هێمن هەورامی: هیچ بیانوویەک بۆ کارانەکردنی پەرلەمان نەماوە

MONDAY, 22 JUNE 2026 16:06:17

ھەولێر-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت کە هیچ بیانوویەک بۆ کارانەکردنی پەرلەمانی کوردستان نەماوە و هەر لایەنێک کۆسپ لەبەردەم ئەم پرۆسەیەدا دروست بکات، ئۆباڵی یاسایی، سیاسی و نیشتمانی دەکەوێتە ئەستۆ. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە کاراکردنی پەرلەمان هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی شەرعییەتی دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێم.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 22 JUNE 2026 14:06:05

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد

MONDAY, 22 JUNE 2026 13:06:49

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 22ی 6ی 2026 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی دەستە بۆ KDP.info: بۆ بڕیاری کۆتایی دۆسیەکامان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە

MONDAY, 22 JUNE 2026 12:06:37

هەولێر -KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، ١١ کۆمپانیا داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتن و هەناردەکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش ڕایدەگەیەنێت کە تەواوی ڕێکارەکان کۆتاییان هاتووە و پڕۆژەکە بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact