سلێمانی-KDP.info- لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 5ی پێگەیاندنی خوێندکاران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا 210 خوێندکار پلەی ئەفسەری وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی رێوڕەسمی دەرچوانی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە خولەکەدا، کە سەرجەم بەشداربوانی لە ڕەگەزی نێرن و ژمارەیان 210 کەسە و خەڵکی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی پڕۆسەی ڕاهێنان و پێگەیاندنی سەربازی، پلەی ئەفسەرییان پێدەبەخشرێت.