Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 21 JUN 2026 21:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبەر ئەحمەد: دەرگای هەرێمی کوردستان هەمیشە بە کراوەیی بۆ لێقەوماوان دەمێنێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین دەیە پەناگەیەکی ئارام و مێژوویی بووە بۆ لێقەوماوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، حکوومەت بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی پەنابەران، ئاماژەی بەوە کرد لەم ڕۆژەدا، تەنیا وەک ژمارە تەماشای ئاوارەکان ناکەن، بەڵکو رێز لە رۆحی مرۆیی و ئازایەتیی ئەو ملیۆنان کەسە دەگرن کە بەھۆی ستەم و تیرۆرەوە ماڵەکانیان جێھێشتووە.

ناوبراو ڕایشیگەیاند: "بۆ چەندین دەیە، ھەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیەکی جوگرافیی ئارام و شوێنێکی شکۆمەندانە بۆ ھەموو ئەوانەی لە چەوسانەوە ھەڵاتوون."

وەزیری ناوخۆ ئاشکرای کرد، ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن ئاوارە و پەنابەری لەخۆگرتبوو، ئەم کارە لەژێر سەرپەرشتی و ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، کە ھەموو دامەزراوەکان و تواناکانیان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ھیچ پەنابەرێک بێ ھیوا نەبێت.

رێبەر ئەحمەد باسی لەوەش کرد، ھەرێمی کوردستان سەرەڕای تەواوی ئاڵنگارییەکان، ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی لەخۆ گرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ھاوکاری نێودەوڵەتی کەمی کردووە، بۆیە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر کەرتی پەروەردە و تەندروستی حکوومەت.

ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە سیستەمێکی تۆمارکردنی ھەمەلایەنەیان بۆ ئاوارەکان پەیڕەو کردووە کە ھاوتایە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئاسانکارییەکی بۆ ئاوارەکان کردووە بۆ خێرا دەستگەیشتن بە پێداویستییە سەرەکییەکان، ھاوکات ستایشی ڕۆڵی "دەزگای خێرخوازیی بارزانی" کرد لە ھاوکاریکردنی ئاوارەکان لە ناو کەمپەکاندا.

رێبەر ئەحمەد داوای لە حکوومەتی نوێی عێراق کرد کە پابەندی بەڵێنەکانی بێت و بودجەی پێویست بۆ چارەسەری کێشەی ئاوارەکان تەرخان بکات. ھەروەھا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئاستی ھاوکارییەکانیان کەم نەکەنەوە، بەڵکو وەبەرھێنان لە بەھێزکردنی توانای بەرگریی ئاوارەکاندا بکەن، چونکە ئەرکی مرۆیی دەبێت ھاوبەش بێت و تەنیا لەسەر شانی کۆمەڵگەی خانەخوێ نەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری ناوخۆ سەرنجی خستە سەر کارەساتی شنگال و ڕایگەیاند: "دوای چەندین ساڵ لە جینۆسایدی ئێزیدییەکان، ھێشتا رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە." جەختی کردەوە کە پێویستە ئاوارەکان بە شکۆمەندییەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە بۆ ناوچەکانیان دابین بکرێت.

رێبەر ئەحمەد دووپاتی کردەوە کە دەرگاکانی ھەرێمی کوردستان بە کراوەیی دەمێننەوە بۆ ھەموو ئەوانەی بەدوای ئارامی و سەلامەتیدا دەگەڕێن و حکوومەتی ھەرێم لەسەر ئەم پەیامە مرۆییەی خۆی بەردەوام دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی بەغدا و خانەقین کۆبووەوە

SUNDAY, 21 JUNE 2026 20:06:50

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا و بەرپرسی لقەکانی ٥ی بەغدا و ١٥ی خانەقین بەڕێوەچوو.

 
دەقی وتاری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان

SUNDAY, 21 JUNE 2026 16:06:41

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی فراواندا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ئایینی و کەسایەتییەکان، بەردی بناخەی پڕۆژەی "مزگەوتی گەورەی بارزانی" لە هەولێر دانا.

 

پشتیوان سادق: مزگەوتی گەورەی بارزانی دەبێتە ناوەندێکی گەورەی زانستیی فیکری

SUNDAY, 21 JUNE 2026 16:06:26

ھەولێر-KDP. info-  پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا لە رێورەسمی دانانی بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی گوتی: ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت بۆ دانانی بەردی بناخەی پرۆژەی گەورەترین مزگەوت و ناوەندە ئایینیەکە بەبەرزترین کوالێتی تەلارسازی بونیاد دەنرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون دەکات

SUNDAY, 21 JUNE 2026 16:06:48

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی عێراقی.

 
مەسروور بارزانی: مزگەوتی گەورەی بارزانی پێویستییەکی مێژوویی و گرنگە بۆ هەولێر و کوردستان

SUNDAY, 21 JUNE 2026 15:06:34

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی فراواندا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ئایینی و کەسایەتییەکان، بەردی بناخەی پڕۆژەی "مزگەوتی گەورەی بارزانی" لە هەولێر دانا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact