Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 21 JUN 2026 21:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد و لە دیدارەکەدا، د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک وتارێکی پێشکەشکرد و رۆشنایی خستەسەر ئامانجی ئەم دیدارە و  بناغەی دروستبوونی ئەم گۆڤارە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ٦ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین ـی پ.د.ک، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، د. نیاز نوری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان، و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ڕۆشنبیران، میدیاکاران، ڕۆژنامەڤانان، ئەدیبانی شاری سلێمانی، گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد.

سەرەتای دیدارەکە، بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، سەروەریان (بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد) دەستی پێکرد.

لە سەرەتادا وتاری بەخێرهاتن لەلایەن (شیلان زەنگەنە)، سەرنووسەری گۆڤاری هەردەم پێشکەشکرا.

پاشان (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر)، پارێزگاری سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووان، دەستخۆشییەکی گەرمی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن کرد بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە و ڕێکخستنی ئەم جۆرە دیدارانە لە شاری سلێمانی.

دواتر، د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: ئەو ڕۆژەی کە یەکەم بەردی بناغەی ئەم گۆڤارە لە شاری سلێمانی دانرا، لەوێ باسی ئەوەمان کرد کە ئێمە نێوپێچی چارەسەری کولتوورین، ئەوەبوو گۆڤارەکە لە گۆڤارێکی وەرزییەوە پێی گرتبوو بە گۆڤارێکی دوو مانگی و لە گۆڤارێکی دوو مانگییەوە بوو بە گۆڤارێک و کۆڕی مانگانە و وەرزانە، پاشان خەونەکان گەورە بوون و یەکەمین دیداری هەردەم هەر لێرە و لەم هۆتێل و لەم شارەدا پێی گرت، جارێکی تر لەوێش بەڵێنمان بە ئێوەی خۆشەویست و خوێنەرانی هێژای گۆڤاری هەردەم دا کە دەکرێ بە توانای ئێوە و ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەکانی ئێوە بتوانین ئەم گۆڤارە، ئەم دیدارە، ئەم جڤین و کۆبوونەوە و کۆڕ و یەکتربینانە بەردەوام بکەین.

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، لەمیانەی قسەکانیدا، گوتی: خۆشحاڵین ڕۆژێکی گرنگ لە نێو گفتوگۆی گرنگ لە شارێکی گرنگ لە قۆناغێکی گرنگ بەیەکەوەین و هیوادارین ئەو دیوار و پردە، لێرە ڕەنگ بداتەوە کە ئێمەش ویستوومانە دیوارەکان ببڕین و پردێک دروست بکەین، بۆیە لە سلێمانیین، لە سلێمانیین بۆ ئەوەی بە هەمووان بڵێین هەولێر و سلێمانی، هەڵەبجە و زاخۆ، پارچەکانی کوردستان بە گشتی یەک خاک و یەک جوگرافیا و یەک مێژوو و یەک قەدەرن، بۆیە هەموو ئەوانەی دەیانەوێ لە نێو ئەم یەک خاک و یەک قەدەر و یەک جوگرافیا و یەک مێژووەدا ئیش بکەن، دەبن بە ئەستێرەی گەشی کوردستان و نیشتمان و بەیانی نەوەکان بە باشی باسیان دەکەن و دەیانخەنە نێو دەفتەری پڕ لە سەروەریی کوردستان.

لە درێژەی بەرنامەی بەشی یەکەمی دیدارەکەدا، دۆکیۆمێنتارییەک لەبارەی کار و کارنامەی گۆڤاری (هەردەم) بۆ ئامادەبووان نمایشکرا، دواتریش چەپکێک گۆرانی ڕەسەنی کوردی پێشکەشکران.

لە دیدارەکەدا سێ پانێڵ پێشکەشکران:

پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی (هێزی نەرم، پێویستی و کاریگەرییەکانی)، و پانێڵی دووەمیش لەژێر ناونیشانی (ڕەخنە و جڤاکی کوردی) بوو، پانێڵی سێیەم و کۆتایی تایبەت بوو بە (ژیان، ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆڵ).

لە کۆتاییەکانی بەرنامەی (دووەمین دیداری هەردەم)ـدا، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاز کە لەپەراوێزی دیدارەکەدا پێشکەشکرابوون و کۆکرانەوە.

هەروەها ڕێزلێنان و پێزانین پێشکەش بە پانێڵیستەکان کرا.

لە دوماهیدا وێنەی یادگاری گیرا و دوا ژمارەی گۆڤاری (هەردەم) بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.




دوایین هەواڵەکان

بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی بەغدا و خانەقین کۆبووەوە

SUNDAY, 21 JUNE 2026 20:06:50

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا و بەرپرسی لقەکانی ٥ی بەغدا و ١٥ی خانەقین بەڕێوەچوو.

 
دەقی وتاری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان

SUNDAY, 21 JUNE 2026 16:06:41

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی فراواندا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ئایینی و کەسایەتییەکان، بەردی بناخەی پڕۆژەی "مزگەوتی گەورەی بارزانی" لە هەولێر دانا.

 

پشتیوان سادق: مزگەوتی گەورەی بارزانی دەبێتە ناوەندێکی گەورەی زانستیی فیکری

SUNDAY, 21 JUNE 2026 16:06:26

ھەولێر-KDP. info-  پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا لە رێورەسمی دانانی بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی گوتی: ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت بۆ دانانی بەردی بناخەی پرۆژەی گەورەترین مزگەوت و ناوەندە ئایینیەکە بەبەرزترین کوالێتی تەلارسازی بونیاد دەنرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون دەکات

SUNDAY, 21 JUNE 2026 16:06:48

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی عێراقی.

 
مەسروور بارزانی: مزگەوتی گەورەی بارزانی پێویستییەکی مێژوویی و گرنگە بۆ هەولێر و کوردستان

SUNDAY, 21 JUNE 2026 15:06:34

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی فراواندا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی ئایینی و کەسایەتییەکان، بەردی بناخەی پڕۆژەی "مزگەوتی گەورەی بارزانی" لە هەولێر دانا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact