Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 JUN 2026 22:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى پێشوازى لە شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا کرد و لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و ئاڵنگاریەکانى قۆناغەکە و، پلان و بەرنامەى پارتى بۆ داهاتووى کار و ئامادەیى بەردەوام لە بەغدا و پشتگیریکردنى کابینەى بەرێز عەلى زەیدى خرانە بەر باس.


ئه‌مڕۆ، شەممە ڕێکەوتى ٢٠ی حوزەیرانى ٢٠٢٦، شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا بە سەرۆکایەتى بەڕێز (عەتوان عەتوانى) پارێزگارى شارەکە سەردانى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانى له‌ پیرمام کرد و، لە لایەن بەڕێز  (فازڵ میرانی) بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسی پارتى پێشوازییان لێکرا.

له‌دیدارەکەدا، کە هەڤاڵان هۆشیار زێبارى  و مەحموود محەمەد ئەندامانى دەستەى کارگێری و، هەڤاڵ عبدالمهیمن بارزانى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ئامادەی بوون، پارێزگاری بەغدا و شاندی یاوەری سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرم و برایانەی کرد کە لەم سەردانەیاندا لەسەر ئاستە جیاجیاکان لێیانکراوە و ستایشتی پێشکەوتن و ئەزموونی هەولێر و هەرێمی کوردستانیان کرد کە جێگای خۆشحاڵی و سوود لێوەرگرتنە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش. دواتر جەخت لە گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندى و هەماهەنگى نێوان دامەزراوەکان و پارێزگاکان کرایەوە، کە ئەمەش کاریگەرى ئەرێنى دەبێت بۆ نزیکى خەڵک و بەهێزترکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرییەکان. لەم سۆنگەوە ئەم سەردانەى شاندى پارێزگاى بەغدا بە  هەنگاوێکى گرنگ و پێویست زانرا.

لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و ئاڵنگاریەکانى قۆناغەکە و، پلان و بەرنامەى پارتى بۆ داهاتووى کار و ئامادەیى بەردەوام لە بەغدا و پشتگیریکردنى کابینەى بەرێز عەلى زەیدى خرانە بەر باس و،  هەماهەنگى و گفتوگۆى بەردەوامى نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەهێزى پەیوەندی نێوان خەڵک و سەرجەم پێکهاتەکان بە زەرورەت زانرا لە پێناو حکومڕانییەکى باش و سەقامگیرىى عێراق، هەروەها جەخت لە پاراستنى بنەماکانى بنیاتنانەوەى عێراقى نوێ کرایەوە بە بەشدارى سەرجەم پێکهاتەکان کە ئەمەش لە بەرژەوەندى وڵات و پێکهاتەکان و هاووڵاتیان و چەسپاندنى پێکەوەژیان و پڕۆسەى دیموکراسی دایە.

لە کۆتاییدا، پشتگیرى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق کە وابریارە لە داهاتوویەکى نزیکدا ئەنجامبدرێت خرایەڕوو بەئومێدى گرتنەبەرى ئاراستەیەکى دروست و بێ جیاوازى لە خزمەتکردنى هاووڵاتیان و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزاریی لەلایەن پارێزگا و دامەزراوەکانى دەوڵەت.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر کەمپێکی فراوانی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کادیرانی پارتی کردەوە

SATURDAY, 20 JUNE 2026 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- ​ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی ھاوین و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کەمپێکی فراوانی ڕاھێنان و پەرەپێدانی تواناکان بۆ بەرپرسی ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر لە قەزای شەقڵاوە کرایەوە.

 
ڕێبەر ئەحمەد: دەرگای هەرێمی کوردستان هەمیشە بە کراوەیی بۆ لێقەوماوان دەمێنێتەوە

SATURDAY, 20 JUNE 2026 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین دەیە پەناگەیەکی ئارام و مێژوویی بووە بۆ لێقەوماوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، حکوومەت بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن.

 
گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد

SATURDAY, 20 JUNE 2026 21:06:00

سلێمانی-KDP.info- گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد و لە دیدارەکەدا، د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک وتارێکی پێشکەشکرد و رۆشنایی خستەسەر ئامانجی ئەم دیدارە و  بناغەی دروستبوونی ئەم گۆڤارە.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەكات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 14:06:51

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاشتەوایی و كولتووری لێبوردن و تەبایی بە بنەمای سەرەكیی بۆ پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەقەڵەم دا.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی دەکات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 13:06:32

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی دەزگاکە دەکات. لە پەیامەکەدا هاتووە کە زاری کرمانجی لە ماوەی تەمەنیدا وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان و ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا گێڕاوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact