Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 JUN 2026 22:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاشتەوایی و كولتووری لێبوردن و تەبایی بە بنەمای سەرەكیی بۆ پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەقەڵەم دا.

ڕۆژی شەممە 20ـی حوزەیرانی 2026 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی پارێزگاری بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا پارێزگاری بەغدا و شاندی یاوەری ستاییشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانیان كرد بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانیان لەو خەباتە دوورودرێژە و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی سەقامگیری و تەبایی و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵیان لە بنیاتنانی عێراقی نوێ بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر تێكۆشان و خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكاندا و هەروەها ئاشتەوایی و كولتووری لێبوردن و تەبایی بە بنەمای سەرەكیی بۆ پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەقەڵەم دا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە گەشەپێدان و هەوڵەكان لەپێناو باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری و سەقامگیری لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ بەستنی كۆنفڕانسی پارێزگارانی عێراق لە شاری هەولێر دووپات كردەوە كە لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشنیار كراوە و بە هەنگاوێكی گرنگ و ئیجابی وەسفكرد.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر کەمپێکی فراوانی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کادیرانی پارتی کردەوە

SATURDAY, 20 JUNE 2026 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- ​ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی ھاوین و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کەمپێکی فراوانی ڕاھێنان و پەرەپێدانی تواناکان بۆ بەرپرسی ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر لە قەزای شەقڵاوە کرایەوە.

 
ڕێبەر ئەحمەد: دەرگای هەرێمی کوردستان هەمیشە بە کراوەیی بۆ لێقەوماوان دەمێنێتەوە

SATURDAY, 20 JUNE 2026 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین دەیە پەناگەیەکی ئارام و مێژوویی بووە بۆ لێقەوماوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، حکوومەت بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن.

 
گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد

SATURDAY, 20 JUNE 2026 21:06:00

سلێمانی-KDP.info- گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد و لە دیدارەکەدا، د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک وتارێکی پێشکەشکرد و رۆشنایی خستەسەر ئامانجی ئەم دیدارە و  بناغەی دروستبوونی ئەم گۆڤارە.

 

بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى پێشوازى لە شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا دەکات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 15:06:08

ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا کرد و لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و ئاڵنگاریەکانى قۆناغەکە و، پلان و بەرنامەى پارتى بۆ داهاتووى کار و ئامادەیى بەردەوام لە بەغدا و پشتگیریکردنى کابینەى بەرێز عەلى زەیدى خرانە بەر باس.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی دەکات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 13:06:32

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی دەزگاکە دەکات. لە پەیامەکەدا هاتووە کە زاری کرمانجی لە ماوەی تەمەنیدا وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان و ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا گێڕاوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact