ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و کارمەندانی دەزگاکە دەکات. لە پەیامەکەدا هاتووە کە زاری کرمانجی لە ماوەی تەمەنیدا وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان و ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا گێڕاوە.
دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی دەزگای زاری کرمانجی
بە بۆنەی ٢٠ــهمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و وەرگرانی ئازیزی دەزگاکەتان دەکەین، ئومێدەوارین لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە هەموو ڕووییەکەوە زیاتر بەرەو پێش بچن و، پتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و خواست و ویستی هاووڵاتیان بکەن.
دەزگای زاری کرمانجی، لە ماوەی تەمەنی کارکردنییدا، لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕووماڵی تەواوی چالاکییە جیاوازەکانی ناوچەکەی کردووە.
لەم دەرفەتەدا، کار و بەرنامە و کارنامەی ئێوەی هێژا بەرز دەنرخێنین، هیوایی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
هەر سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦