Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 JUN 2026 22:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خانی بۆ KDP.info: ئەمساڵ پڕخێر بوو.. شەش بەنداوی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردندان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکاندا ١٥٪ زیادی کردووە و ئەمەش ناوچەکانی لە مەترسیی لافاو پاراستووە. ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ئێستادا پڕۆسەی دروستکردنی شەش بەنداوی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ ساڵێکی باراناوی و پڕخێر بووە، بەو ھۆیەشەوە توانراوە بڕێکی زۆر و دڵخۆشکەر لە ئاو لە بەنداوەکاندا کۆبکرێتەوە، گلدانەوەی ئاو ١٥٪ زیادی کردووە و ئەم بەنداوانەش ڕۆڵێکی سەرەکییان ھەبووە لە دوورخستنەوەی مەترسیی لافاو لەسەر چەندین ناوچەی جیاجیا.

سەبارەت بە پڕۆژە نوێیەکانیش، ناوبراو ئاشکرای کرد کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانێکی بەردەوامی ھەیە بۆ دروستکردنی بەنداو و پۆندی نوێ، لە ئێستادا ١٢ بەنداو لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، بەڵام بەھۆی ئاستەنگ و دۆخی نالەباری داراییەوە، تەنیا کارکردن لە شەش بەنداویاندا بەردەوامە بۆ ئەوەی بە زوویی تەواو بکرێن، لە کاتێکدا کارەکانی شەش بەنداوەکەی تر بە کاتی وەستاون.

لە کۆتاییدا، خانی جەختی لەوە کردەوە کە ھێنانەدی تەواوی پلانەکانیان گرێدراوی دابینکردنی بوودجەی پێویستە، و ھەر کاتێک دۆخی دارایی هەرێم ڕووی لە باشبوون کرد، دەستبەجێ دەست بە تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان دەکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر کەمپێکی فراوانی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کادیرانی پارتی کردەوە

SATURDAY, 20 JUNE 2026 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- ​ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی ھاوین و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کەمپێکی فراوانی ڕاھێنان و پەرەپێدانی تواناکان بۆ بەرپرسی ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر لە قەزای شەقڵاوە کرایەوە.

 
ڕێبەر ئەحمەد: دەرگای هەرێمی کوردستان هەمیشە بە کراوەیی بۆ لێقەوماوان دەمێنێتەوە

SATURDAY, 20 JUNE 2026 22:06:00

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین دەیە پەناگەیەکی ئارام و مێژوویی بووە بۆ لێقەوماوان، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی، حکوومەت بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن.

 
گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد

SATURDAY, 20 JUNE 2026 21:06:00

سلێمانی-KDP.info- گۆڤاری هەردەم (دووەمین دیداری هەردەم)ـی لە شاری سلێمانی ساز کرد و لە دیدارەکەدا، د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک وتارێکی پێشکەشکرد و رۆشنایی خستەسەر ئامانجی ئەم دیدارە و  بناغەی دروستبوونی ئەم گۆڤارە.

 

بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى پێشوازى لە شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا دەکات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 15:06:08

ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى باڵاى پارێزگاى بەغدا کرد و لە دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و ئاڵنگاریەکانى قۆناغەکە و، پلان و بەرنامەى پارتى بۆ داهاتووى کار و ئامادەیى بەردەوام لە بەغدا و پشتگیریکردنى کابینەى بەرێز عەلى زەیدى خرانە بەر باس.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەكات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 14:06:51

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاشتەوایی و كولتووری لێبوردن و تەبایی بە بنەمای سەرەكیی بۆ پێشكەوتن و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەقەڵەم دا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact