هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێستا له قۆناغی كۆتاییدایه، ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنها چەند ناوچەیەک ماون و لەوێش کارەکان بەرەو تەواوبوون دەچن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی (مه‌ركه‌زی) له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی جێبەجێ دەکرێت. لە ئێستادا لە پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆك، لەگەڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ پڕۆژەکە بە تەواوی جێبەجێ کراوە."
سەبارەت بە ناوچەکانی دیکەی هەرێم، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتی، "لیژنه‌یه‌كی وەزارەتمان سه‌ردانی ڕانیه‌ی كرد و لەوێش پرۆسەکە له قۆناغی كۆتاییدایه، لە پارێزگای سلێمانیش بە هەمان شێوە کارەکان بەرەو کۆتایی دەچن. تەنها پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ماوە، کە ئەوانیش لەسەر داواكاریی خۆیان نه‌یانویست پڕۆژەکە تێیدا جێبەجێ بکرێت."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تیشکی خستە سەر شێوازی کارکردنی پڕۆژەکە و ڕوونی کردەوە، "پڕۆژەکە بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەولێر لە ڕێککەوتی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ستۆدیۆی تایبەت دروست کرا، ئەو کەسانەشی بانگ دەدەن، پێویستە کەسانی ڕاهێنراو بن و خاوەن دەنگێکی خۆش بن، کە لەگەڵ ڕێساکانی شەریعەتی ئیسلامی‌دا بگونجێت و لە ڕێگەی بەستنەوەی سیستمی ئینتەرنێتەوە، لە یەک کاتدا و بە هاوشێوە لە تەواوی مزگەوتەکانی ئەو شار یان ناوچەیەدا بانگ دەدرێت.
له كۆتاییدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جەختی کردەوە کە پڕۆژەکە پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه و وەزارەتی ئەوقاف بەردەوامە لە تەواوکردنی ئەو شوێنانەی کە تا ئێستا ماون.
بڵند ئیبراهیم