Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 JUN 2026 13:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئانۆ جەوهەر لە كۆمەڵەی نیابی نێودەوڵەتیدا: مەسیحییەکان هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبیر ناکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی مەسیحی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەشداریی لە كارەكانی ٣٣مین خولی كۆبوونەوەی گشتیی كۆمەڵەی نیابی نێودەوڵەتی بۆ ئۆرسۆدۆكس، كە لە هێلسینكیی پایتەختی فینلەندا لەژێر دروشمی (كۆمەڵگە و كەمینە مەسیحییەكان لە كاتی تەنگژەكاندا، پێوەندییەكانی نێوان كۆمەڵگە، دەوڵەت و كەنیسە.. تەحەددییات و ناخۆشییەكان) بەڕێوەچوو كرد.

عەبدۆكا لە گوتارێكدا كە لەبەردەم نوێنەرانی زیاتر لە ٢٦وڵات و ژمارەیەك لە سەركردەكانی كەنیسە و كەسایەتییە سیاسی، حكوومی و پەرلەمانییەكانی دنیا پێشكەشی كرد، باسی لە واقیعی مەسیحییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەزموونی خۆڕاگریی كۆمەڵگە مەسیحییە ڕەسەنەكان كرد و دووپاتی لەوە كردەوە كە یەكێك لە دیارترین وێنەكانی ئەم خۆڕاگرییە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستاندا بەرجەستە دەبێت.

عەبدۆكا گوتی، ڕەنگە مەزنترین وێنەی ئەم خۆڕاگرییە ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان بەدیار بكەوێت، كاتێك تاریكستانی داعش ناوچەكەی داگیركرد و كۆمەڵگەكان بەتەواوی ڕووبەڕووی مەترسیی جینۆساید و ڕیشەكێشكردن بوونەوە، كوردستان دەرگاكانی بەڕووی ئەو كەسانەدا كردەوە كە لە توندوتیژی و تیرۆر ڕایانكردبوو، بێ جیاوازی لەسەر بنەمای ڕەگەز و ئایین، زیاتر لە ١٢٠ هەزار مەسیحی پەنایان بۆ هێنا، كە هیچ شتێكیان پێ نەبوو جگە لە ئیمان، یادەوەری و هیوای دۆزینەوەی شوێنێكی ئارام.

هەروەها گوتی، سەركردەكانی هەرێمی كوردستان لەو قۆناغە چارەنووسسازەدا لەپاڵ هاووڵاتییانی مەسیحی وەستان و ئاماژەی بەو هەڵوێستە كرد كە سەرۆك بارزانی گرتیەبەر، كە بە هەڵوێستێكی ئەخلاقی و مێژوویی وەسفی كرد كە مەسیحییەكان هەرگیز لەبیری ناكەن.

دووپاتی لەوە كردەوە كە سەرۆك بارزانی وەك میوان یان بارگرانی سەیری ئاوارە مەسیحییەكانی نەكرد، بەڵكو وەك هاوبەشێكی یەكسان لە نیشتماندا سەیری كردن.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا سەبارەت بە واقیعی ئەمرۆی مەسیحییەكان لە هەرێمی كوردستان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ستایشی ئەو دیدگایەی كرد كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێڕەوی دەكات و دووپاتی كردەوە كە ئەم دیدگایە لە چەمكی پاراستن تێدەپەڕێت بۆ چەمكی بەهێزكردن و گەشەسەندن.

ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم دیدگایە لە ڕێگەی چەندان سیاسەت و دەستپێشخەریی كردارییەوە بە سەرۆكایەتیی سەرۆك وەزیران بەرجەستە دەبێت، لەوانە پاڵپشتیكردنی بنیادنانی كەنیسە و دامەزراوە كەنیسەییەكان و تەرخانكردنی زەوی بۆیان، جگە لە بەردەوامبوونی زیاتر لە ٥٠ قوتابخانەی حكوومیی سریانی لە پێشكەشكردنی پەیامی پەروەردەیییان بۆ زیاتر لە شەش هەزار قوتابی بە زمانی سریانی (كلدانی و ئاشووری)، لەپاڵ ئەو ڕۆڵەی كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی دەیگێڕێت لە پاراستنی كەلەپووری سریانی و پەرەپێدانی هۆكاری نوێ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی نەوەكان پێیەوە.

هەروەها ئاماژەی بە دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون بۆ گەنجانی مەسیحی كرد وەك پاڵپشتییەك بۆ مانەوەیان لە نیشتمانەكەیان، و بەشداریی مەسیحییەكان لە ژیانی گشتی و دامەزراوە حكوومییەكاندا، هاوكات لەگەڵ چاكسازییە ئابوورییەكان و پڕۆژەكانی ژێرخان و وەبەرهێنان كە ئامانجیان دابینكردنی داهاتوودایەكی شایستەیە بۆ گەنجان لە ناوخۆی وڵاتەكەیاندا.

عەبدۆكا باسی لە عەنكاوە كرد و گوتی، عەنكاوە، شارەكەی من، كە لە ساڵی ١٩٩١دا تەنیا دوو كەنیسەی تێدابوو، ئەمڕۆ و لە سایەی واقیعی نوێدا بە پاڵپشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ١٧ كەنیسە و دامەزراوەی كەنیسەیی تێدایە، لەگەڵ زانكۆ و نەخۆشخانە و چەندین قوتابخانە و كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون و خانەی بەساڵاچووان و دامەزراوەی ئابووری تری سەر بە كەنیسە.

ئەم كۆنگرەیە كە نوێنەرانی حكوومەتەكان، سیاسییەكان، پەرلەمانتاران و سەركردەكانی كەنیسە لە زیاتر لە بیست و شەش وڵاتەوە تێیدا بەشداربوون، ئامادەیییەكی بەرچاوی ڕۆژهەڵاتی بەخۆیەوە بینی، و ژمارەیەكی بەرچاوی بەشداربووان لە گفتۆگۆكان سەرسامی و گرنگیپێدانی خۆیان بۆ ئەو ئەزموونە دەربڕی كە هەرێمی كوردستان لە بواری هەمەجۆریی ئایینی، پێكەوەژیان و گەشەپێدانی بەردەوامدا پێشكەشی كردووە، و وەك مۆدێلێكی بێوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیریان كرد كە شایانی لێكۆڵینەوە و سوودوەرگرتنە بۆ بەهێزكردنی كولتووری پێكەوەژیان و پاراستنی كۆمەڵگە مەسیحییە ڕەسەنەكان لە ناوچەكەدا.




دوایین هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ KDP.info: پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی گه‌یشتووەتە قۆناغی كۆتایی

FRIDAY, 19 JUNE 2026 10:06:11

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژه‌ی بانگی ناوه‌ندی له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێستا له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌، ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنها چەند ناوچەیەک ماون و لەوێش کارەکان بەرەو تەواوبوون دەچن.

 
زاگرۆس فەتاح لە خولی سەرکردەی گۆڕانکاردا ڕێگەکانی بەڕێوەبردنی سەرکەوتوو دیاری دەکات

FRIDAY, 19 JUNE 2026 08:06:48

هەولێر-KDP.info- ​ڕۆژی پێنجشەممە، لە بارەگای سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وانەیەکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی (چۆنیەتیی ڕێکخستنی سیستەمی کارگێڕی و دارایی دامەزراوە) پێشکەش بە قوتابیانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) کرد.

 
هەولێر.. پەردە لەسەر پەیکەری جەنەڕاڵ شارل دو گۆل لادرا

THURSDAY, 18 JUNE 2026 19:06:50

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.6.18، لە ڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی و، بەڕێزان فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕ و، بەرپرسانی حکوومی و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و، کونسڵ و نێردەی وڵاتان، پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک و جەنەڕاڵی ناوداری فەڕەنسی (شارل دو گۆل ) لادرا.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (سامان حبیب کاکەیی) دەکات

THURSDAY, 18 JUNE 2026 19:06:04

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سامان حبیب کاکەیی)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 
مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

THURSDAY, 18 JUNE 2026 18:06:51

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" (X)، پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact