دهۆك -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك دەڵێت"دوای كارپێكردنی یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، له دهۆك مۆڵه‌ت به 363 پڕۆژه، به‌سه‌رمایه‌ی زیاتر له 6ملیار دۆلار دراوه، به‌مه‌ش دهۆك زیاتر پێشكه‌وتووە و هه‌لیكاری زیاتر تێدا ڕه‌خساوە."
د.هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو له سنووری پارێزگای دهۆك گه‌یشتۆته 62 ملیۆن و 792 هه‌زار و 530 دۆلار، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، مۆڵه‌ته‌كانیش له بواری بازرگانی، فێركردن، گه‌شتیاری و یه‌ك مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون دراون."
د.هه‌ڤاڵ سدیق گوتیشی "له سه‌ره‌تای كاركردن به یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ژماره‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له دهۆك گه‌یشتۆتە 363 مۆڵه‌ت، كه سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه هه‌مووی پێكه‌وه ده‌گاته 6 ملیار و 552 ملیۆن و 128هه‌زار دۆلار، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه دەخاتە ڕوو."
ده‌شڵێت "له ساڵی ڕابردوو له پارێزگای دهۆك زۆرترین مۆڵه‌ت له مێژووی وه‌به‌رهێنان له دهۆك دراوه، کە 45 مۆڵه‌ت بووه، ئه‌مه‌ش بۆ جدیه‌ت و سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بۆ سه‌قامگیری و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌داران بۆ كاركردن له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان زۆر باشه، بۆیه پلانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ گه‌شه‌پێدانی دهۆك له ساڵی 2026 پێشكه‌وتنی زیاترە، به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌مساڵدا له‌ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت، كه ئێستا زۆر پڕۆژه له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تدانه، كه هه‌لیكاری باش ده‌ڕەخسێنن و ئابووری به‌ره‌و باشتر ده‌بەن."
بڵند ئیبراهیم