Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 JUN 2026 21:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی (ئەنەکەسە) کۆبووەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/6/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە، دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سووریا، بارودۆخی کورد و ناوچە کوردییەکان لەو وڵاتە، لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایییەی ئەنجومەنی گەل له‌ سووریا تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسی و دامەزراوە سیاسی، تەشریعی و کارگێڕییەکانی سووریادا کردەوە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانیان.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ڕۆڵ و ئامادەییی کاریگەری (ئەنەکەسە) و گرنگیی یەکهەڵوێستیی کورد لە سووریا و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان سەرجەم لایەنە کوردییەکان کردەوە.

هه‌روه‌ها هاندەر بوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشە سیاسییە هەڵپەسێردراوەکان، بەو شێوەیەی کە ئاسایش و سەقامگیری بپارێزێت.

لای خۆیەوە، شاندی میوان کورتەیەکیان دەربارەی چالاکی و هەوڵە سیاسییەکانی ئەنجومەنەکە خستە ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ کورد لە سووریا دەربڕی.

مەترسییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و جموجووڵەکانی ئەم دوایییەی لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمباره‌یه‌وه‌، تیشک خرایە سەر سەردانی ئەم دوایییەی بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەى هاوبەشی لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مەزڵووم عەبدی، کە تیایدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرایه‌وه‌.
 




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 18 JUNE 2026 19:06:24

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند

پەردە لەسەر پەیکەری جەنەڕاڵ شارل دو گۆل لادرا

THURSDAY, 18 JUNE 2026 19:06:50

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.6.18، لە ڕێورەسمێکدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک  مەسعود بارزانی  و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان، پەردە لەسەر پەیکەری سەرۆک و جەنەڕاڵی ناوداری فەڕەنسی شارل دو گۆل  لادرا.

مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

THURSDAY, 18 JUNE 2026 18:06:51

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" (X)، پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئامێدی نوژەن ده‌كاته‌وه‌

THURSDAY, 18 JUNE 2026 17:06:17

ئامێدی -KDP.info- قایمقامی قه‌زای ئامێدی ده‌ڵێ "ئامێدی مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری گرینگ له‌ قه‌زاكه‌ هه‌ن، فەرەنساش نوژەنیان دەکاتەوە." 

 
له‌دهۆك مۆڵه‌ت به‌ 363 پڕۆژه‌ی وەبه‌رهێنان دراوه‌

THURSDAY, 18 JUNE 2026 17:06:06

دهۆك -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك دەڵێت"دوای كارپێكردنی یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ دهۆك مۆڵه‌ت به‌ 363 پڕۆژه‌، به‌سه‌رمایه‌ی زیاتر له‌ 6ملیار دۆلار دراوه‌، به‌مه‌ش دهۆك زیاتر پێشكه‌وتووە و هه‌لیكاری زیاتر تێدا ڕه‌خساوە." 

 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact