به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ "دوو بۆچوون هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پشووی یاسایی، په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه."
د.ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئێستا په‌رله‌مان له وه‌رزی پشووی یاسایی دایه، دوو بۆچوون هەیه بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی، به‌شێكی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان په‌له بكرێت بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه، به‌شێكی دیكه‌شیان پێیان وایه دوا بخرێت بۆ دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی، چونكه سكاڵا تۆماركراوه له‌لایه‌ن ئه‌و كاندیدانه‌ی ده‌نگی پێویستیان نه‌هێناوه، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش له‌وانه‌یه كاندیدی خۆیان نه‌گۆڕن، له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌كه‌ن چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا بكرێت."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "به‌شێكی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆچوونیان وایە، هه‌رچی زووه كابینه‌كه ته‌واو بكرێت و چاوه‌ڕێی بڕیاری داد نه‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئێمه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت به‌ڕێوه بچێت."
د.ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێكکه‌وتن بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت، ئه‌وه ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی ده‌دۆزرێته‌وه په‌رله‌مان له وه‌رزی پشووش بێت دەتوانێت كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون، چونكه له ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو پشووی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه."
قائید میرۆ