Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 JUN 2026 21:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی گەشەپێدانی تورکمان کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان: 

بەڕێز/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی گەشەپێدانی تورکمان

بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیواخوازین ئەو دەرفەتە هاندەری زیاتری پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوپەیمانی نێوانمان بێت بۆ یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتە و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو زیاتر پێشخستن و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێم و پاراستنی دەستکەوت و مافە ڕەواکانمان.

هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
17ـی حوزەیرانی 2026




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عەبدولڕەحمان سلێمان عەبدوڵڵا) دەکات

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 20:06:54

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدولڕەحمان سلێمان عەبدوڵڵا) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 
د.ئه‌شواق جاف: دوو بۆچوون هه‌یه‌ له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 19:06:48

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ "دوو بۆچوون هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پشووی یاسایی، په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌." 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 19:06:39

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ژمارەیەک بابەتی گرنگی تاووتوێ کرد.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 16:06:12

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

عەبدولڕەحمان سدیق بۆ KDP.info باسی پڕۆژه‌ی حکوومەت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون دەكات

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 14:06:16

هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "حکوومەتی هەرێمی کوردستان باشترین هەنگاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون ناوە، ئەویش جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزه‌ وه‌ك بازنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact