هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "حکوومەتی هەرێمی کوردستان باشترین هەنگاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون ناوە، ئەویش جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزه وه‌ك بازنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان."
پەیوەست بە ڕۆژی جیهانیی بەبیابانبوون و وشکەساڵی، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیران، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 17ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێكی كردۆته ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون.
دیارترین ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م دیاردەیەش بریتییه له له‌ده‌ستدانی چینی سه‌ره‌وه‌ی خاك و گۆڕانی ڕووبه‌رێكی به‌پیتی زه‌وی بۆ زه‌وییه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار له‌ڕووی ڕووه‌ک، فره‌جۆریی زینده‌وه‌ران و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵییه‌وه."
ڕاوێژکاری بواری ژینگە گرنگترین هۆکاره‌كانی به‌بیابانبوونی لە چەند خاڵێکدا کورتکردەوە، وەكو خراپ به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كان، خراپ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه كشتوكاڵییه‌كان، بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان یان سووتاندنیان به‌مه‌به‌ستی پڕۆژه‌ی بازرگانیی، خراپ ئاودێرییكردن یان به‌كارهێنانی شێوازی كۆن كه بڕێكی زۆر ئاو به‌فیڕۆ ده‌دات، گۆڕانی ئاووهه‌وای جیهان به‌هۆی چالاكییه دژ به ژینگه‌كانی وڵاتانی پیشه‌سازیی گه‌وره و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و ته‌شه‌نه‌كردنی به‌بیابانبوون لە ناوچەکە."
سەبارەت بە چارەسەرەکان، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق ئاماژەی بەوەدا "پێویستە کار لەسەر بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی، پارێزگارییكردن له له‌وه‌ڕگا سروشتییه‌كان، دروستكردنی به‌نداو و پۆند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی لافاوه‌كان و دروستكردنی پارێزراوه سروشتییه‌كان بکرێت، هاوکات سوود له ئه‌زموونی جیهانیی و وه‌به‌رهینانی بیانی وەربگیرێت."
سدیق ڕوونیشیکردەوە "كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگترین پڕۆژه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌بیابانبوون ئه‌نجام داوە، ئه‌ویش پڕۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزه بۆ ده‌وراودەوری پایته‌خت."
ناوبراو لە کۆتاییدا پێناسەی پڕۆژەکەی کرد و گوتی "پشتێنه‌ی سه‌وز بریتییه له ناوچه‌یه‌كی سروشتی (خۆڕسک یان چێنراو) لە دەوروبەری شارەکان، بەمەبەستی پاراستنی پێکهێنەرەکانی ژینگە، باشتركردنی كوالێتی ژیانی دانیشتووان، ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له‌نێوان بیناسازیی و سروشت و برەودان بە ئابووریی خۆماڵی لەڕێگەی کاره كشتوكاڵییه‌كانه‌وه."
بڵند ئیبراهیم