Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 JUN 2026 21:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌ردانی كاتێدرای مار یووسفی كلدانی له‌ عه‌نكاوه‌ ده‌كات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له‌ قەزای عه‌نکاو‌ە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جیهان و ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانى ئایین، کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستیان پێشوازی لێکرا.

له‌ دیدارێكدا، شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رمیان پێشكه‌ش به‌ پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا كرد.

پێکەوەژیان و پشتیوانیکردنی پێکهاتەکان و پاراستنی كلتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بوو. هاوكات ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی دێرینی هه‌رێمی كوردستان كرا له‌ باوه‌شكردن و لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی مەسیحی و پێکهاتەکانی دیکە، کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە ڕوویان لە هەرێم کردووە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌ردوولا باسیان له‌ دۆخی ئارامی و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان کرد و تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگیی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ گەشەپێدانی دەڤەرەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان جێبەجێ دەکرێن.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عەبدولڕەحمان سلێمان عەبدوڵڵا) دەکات

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 20:06:54

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەبدولڕەحمان سلێمان عەبدوڵڵا) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

 
د.ئه‌شواق جاف: دوو بۆچوون هه‌یه‌ له‌باره‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 19:06:48

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ "دوو بۆچوون هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پشووی یاسایی، په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌." 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 19:06:39

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ژمارەیەک بابەتی گرنگی تاووتوێ کرد.

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 16:06:12

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات

WEDNESDAY, 17 JUNE 2026 15:06:16

 هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی گەشەپێدانی تورکمان کرد



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact