هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی هۆشیاری و پاكڕاگرتنی ژینگه لە شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه، ئاماژە بەوەش دەکات کە له داهاتوودا بەپێی پلانی حكوومه‌ت و به پشتیوانی و هاوكاری خه‌ڵك، ژینگه‌ی پایته‌خت پاكتر و جوانتر ده‌بێت.
د. زانا مه‌لا خالید، به‌رپرسی لقی دوو، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی پاراستن، هۆشیاریی ژینگه‌یی و چاندنی نه‌مام له‌لایه‌ن لقی دووی پارتیمانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ئێستاش ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه."
د. زانا مه‌لا خالید سوپاسی هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی كرد كه هۆشیاریی ژینگه‌پارێزییان له ئاستێكی باشدایه و به‌گشتی هاوكار و به‌شدارن له پاكڕاگرتنی شارەکەدا. هاوکات سوپاسی سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد كه ئه‌رك ده‌كێشن لە پرۆسەی ڕێگریكردن له پیسبوونی هه‌ولێر.
به‌رپرسی لقی دووی پارتی ده‌شڵێت، "پاكڕاگرتنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پلانێكی ستراتیژی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنە هۆی پیسبوونی ژینگه كه‌م بكرێنه‌وه، ئه‌و پلانه‌ش به خۆشحاڵیه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە خرایە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه."
د. زانا مه‌لا خالید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێم بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت و تەنها به یه‌ك هه‌نگاوی ستراتیژی توانیویەتی پیسبوونی ژینگه به‌شێوەیەکی بەرچاو كه‌م بكاته‌وه، لەوانەش، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی و داخستنی ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه‌ی نایاسایی لەگەڵ گرتنەبەری چه‌ندین هه‌نگاوی گرنگی دیكه.
له كۆتاییدا، به‌رپرسی لقی دوو جەختی کردەوە کە ئێستا ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌راورد به رابردوو زۆر پاكتره و گوتی، "پێموایه له داهاتوودا به‌پێی پلانی حكوومه‌ت و هاوكاریی دڵسۆزانەی خه‌ڵكی هه‌ولێر، ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان پاكتر و جوانتر ده‌بێت."
قائید میرۆ