ھەولێر-KDP. info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان و ژمارهیهك له پیاوانى ئایینی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە پاتریارک نۆنا کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان، سوپاسی سەردان و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
پارتریارک نۆنا هەروەها ستایشی پرۆژە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی ئێوە پیاوی کردارن.
16 حوزەیران 2026