Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 JUN 2026 20:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی گەورەی وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکانی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گوتی "لەسەر داواکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی وەبەرهێنەر و کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا گەیشتنە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لەچەند سێکتەری جیاواز لە هەرێمی کوردستان کاربکەن."

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "شاندێکی باڵای وەبەرهێنەر و کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەیانەوێت سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ببینن، ئەو کۆمپانیایانە بارەگایان لە ١٨ وڵات هەیە، لە چەندین بوار کاردەکەن، لەوانە تەندروستی، گەشتوگوزار، بناسازی و پڕۆژەی گەورە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بێن لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان بکەن."
د.محەمەد شوکری گوتیشی "دەمانەوێت پڕۆژەی گەورە لە بواری تەندروستی و گەشتوگوزار و بینای گەورە ئەنجام بدەن، چونکە پەیوەندی ئابووری هەرێم لەگەڵ ئەمریکا لە ئاستێکی باشدایە، بۆیە دەمانەوێت جگە لە بواری نەوت لە بواری دیکەش کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا بێن لە هەرێم وەبەرهێنان بکەن."
گوتیشی "هاتنی ئەم شاندە لەسەر داواکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی ئەمریکا لە هەرێم زیاتر بێت."

بڵند ئیبراهیم
 




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مهندس ئەحمەد بریفکانی) دەکات

TUESDAY, 16 JUNE 2026 20:06:21

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مهندس ئەحمەد بریفکانی) دەکات

 
سەرۆکی حکوومەت سەردانی سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جیهان دەکات

TUESDAY, 16 JUNE 2026 17:06:41

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له‌ قەزای عه‌نکاو‌ە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جیهان و ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانى ئایینی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا دەكات

TUESDAY, 16 JUNE 2026 17:06:57

ھەولێر-KDP. info-  پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا كرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی کۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 16 JUNE 2026 17:06:41

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ بەڕێزان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی به‌ڕێز دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌نجام دا.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سه‌رۆك ترەمپ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

TUESDAY, 16 JUNE 2026 16:06:25

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی به‌ڕێز دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact