Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 16 JUN 2026 20:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێگەیاندنی کادیری ھۆشیار و سەرکردە، تەوەرە سەرەکییەکانی سیمیناری ھێمن ھەورامی بوو بۆ لاوان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، بەڕێزیان بەشداربوو لە خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) کە بۆ ژمارەیەک لە کادیرانی پێشکەوتووی ئاستی زانکۆکانی سنووری پارێزگای ھەولێر ڕێکخرابوو و بابەتێکی گرنگی لەژێر ناونیشانی (ڕێکخستنی ئۆرگان و تیۆرەکانی سەرکردایەتی) پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

​دکتۆر ھێمن ھەورامی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشوازی گەرمی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوان، بە چڕی و وردی تیشکی خستە سەر ئەم تەوەرە سەرەکییانە، چۆنیەتی داڕشتنی پلان و شێوازی ھەڵسەنگاندنی زانستی بۆ کارەکانی ئۆرگان و ناساندنی خەسڵەت و تیۆرە ھاوچەرخەکانی سەرکردایەتی و چەمکی بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی لاوان و قوتابیان لە پرۆسەی سەرکردەسازی و پێگەیاندنی کادیری ھۆشیار بۆ پاشەڕۆژ.

​لە کۆتاییدا، بابەتەکە بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ کادیرانی بەشداربوو دەوڵەمەنتر کرا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و توانای بەڕێوەبردنیان لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا.




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مهندس ئەحمەد بریفکانی) دەکات

TUESDAY, 16 JUNE 2026 20:06:21

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مهندس ئەحمەد بریفکانی) دەکات

 
سەرۆکی حکوومەت سەردانی سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جیهان دەکات

TUESDAY, 16 JUNE 2026 17:06:41

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له‌ قەزای عه‌نکاو‌ە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جیهان و ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانى ئایینی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا دەكات

TUESDAY, 16 JUNE 2026 17:06:57

ھەولێر-KDP. info-  پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا كرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی کۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 16 JUNE 2026 17:06:41

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ بەڕێزان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی به‌ڕێز دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌نجام دا.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سه‌رۆك ترەمپ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

TUESDAY, 16 JUNE 2026 16:06:25

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی به‌ڕێز دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact