هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا، گەرمترین پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، لە پەیامەکەدا هاتووە کە هیوادارن ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی خێر، ئاشتی و کۆتاییهاتنی گشت کێشە و گرفتەکان، و جەختیش لەسەر پاراستنی نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکەیەی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (یەکی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی
بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەرەم)، سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتایی هاتنی کێشە و گیروگرفتەکان بێت.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و پتەوترکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیریی و هاوئاهەنگی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی موحەرەمی ١٤٤٨ی کۆچی
١٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی زایینی