هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێ "پڕۆژه ستراتیژیه‌كان و هەبوونی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كۆمپانیاكان، وایكردووه هه‌ولێر له ڕیزبه‌ندی هه‌زار شاره باشەکەی جیهان بمێنێته‌وه و له داهاتووش هه‌ولێر ده‌بێته یه‌كێك له شاره جوان و پێشكه‌وتووه‌كانی ناوچه‌كه."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی له‌ناو لیستی هه‌زار باشترین شاره‌كانی جیهان بۆ كۆمپانیا نوێبه‌كان بپارێزێت، هه‌روه‌ها وه‌ك دووه‌م به‌هێزترین ژینگه‌ی كار و داهێنان له‌سه‌ر ئاستی عێراق بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵ خۆشی ئێمه‌یه هه‌ولێر له ڕیزبه‌ندی ئه‌و شارانه هه‌ژمار بكرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌ولێر ده‌بێت."
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت "له‌و ساڵانه‌ی دوایی هه‌ولێر لە زۆر بواردا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروستکردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان و ده‌رفه‌تی كار به كۆمپانیا ناوخۆ و بیانییه‌كان هۆكارن بۆ پێشكه‌وتنی هه‌ولێر."
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد "له‌ڕووی ئاوه‌دانی هه‌ولێر پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وه‌ك پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر و پشتێنه‌ی سه‌وزایی و ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ولێری بردووەته قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتن، به‌پێی ماسته‌ر پلانی نوێی شاری هه‌ولێر له داهاتوو هه‌ولێر زۆر فراوانتر ده‌بێت، به‌ته‌واوبوونی هه‌ندێ پڕۆژه ده‌بێته یه‌كێك له شارە گه‌وره و جوانه‌كانی ناوچه‌كه."
قائید میرۆ