هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
بەڕێز/ مامۆستا سڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
خەمبار و دڵتەنگ بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان (مامۆستا حسێن محەممەد بەهائەدین)، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبەشی خەمتانین.
هیوادارین دوا خەم و ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و، له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی به ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنّا لله وإنّا إلیهِ راجعُون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦