Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 JUN 2026 20:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سبه‌ی دەست بە تاقیكردنه‌وه‌كانی دوازده‌ی ئاماده‌یی دەکرێت
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێ "سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چن و هه‌موو ئاماده‌كارییەکیش ته‌واوبووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌." 

په‌یمان خواجه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سبه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چن و 117 هه‌زار و 142  قوتابی له‌ هه‌رسێ به‌شی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه‌ هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ تەواو کرووە." 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گوتیشی "ئه‌مساڵ ڕێكاری توند گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانێت گزی بكات، له‌ڕێگه‌ی چاودێره‌كانی هۆڵەكانی تاقیكردنه‌وه‌ و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار ڕێكاری توند ده‌گیرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ گزی بكات." 

په‌یمان خواجه‌ ئاماژه‌ی  بۆ ئه‌وه‌ كرد "هه‌موو پێداویستیه‌ك بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنه‌وه‌ دابین كراوه‌، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت و به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن قوتابی و مامۆستایانیش قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، هیوادارین پرۆسه‌كه‌ به‌ ئارامی به‌ڕێوه‌ بچێت و قوتابیانیش تەواو ئاماده‌بن بۆ پرۆسه‌كه‌." 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی فراوانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان

SATURDAY, 13 JUNE 2026 20:06:00

ھەولێر-KDP.info- کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا؛ تێیدا وێڕای تاوتێکردنی دەرھاویشتە زیانبەخشەکانی شەڕی ئەمدواییەی ئەمریکا و ئێران لەسەر ھەرێم و ژێرخانی وزە، جەختی لە پشتیوانیکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق عەلی زەیدی بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مووچە کردەوە، ھاوکات بەردەوامیی ھەوڵەکانی لیژنەی مەکتەبی سیاسیی بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ھەرێم دووپات کردەوە.

 
راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: هەولێر لە ریزبەندی باشترین شارەکانی جیهانە بۆ کۆمپانیا نوێیەکان

SATURDAY, 13 JUNE 2026 19:06:43

ھەولێر-KDP. info-  بەپێی نوێترین راپۆرتی نێودەوڵەتی، پارێزگای هەولێر توانیویەتی پێگەی خۆی لەناو لیستی 1000 باشترین شارەکانی جیهان بۆ کۆمپانیا نوێیەکان (ستارت ئاپ) بپارێزێت و وەک دووەم بەهێزترین ژینگەی کار و داهێنان لەسەر ئاستی عێراق بمێنێتەوە.

شادەمارى گەشەپێدان و ژێرخان لە هەرێمی کوردستان بنیات دەنرێت

SATURDAY, 13 JUNE 2026 17:06:22

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەنێوان ساڵانی (2019 – 2026)، سەدان پرۆژەی ستراتیجی و خزمەتگوزاریی، بە تێچووی چەندین تریلیۆن دینار، لە سەرتاسەری هەرێم جێبەجێ کردووە.

لیوا فایق مزوری: حكوومه‌تی ئێستای عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هه‌رێم باشتر بكات

SATURDAY, 13 JUNE 2026 16:06:42

به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی: "حكوومه‌تی ئێستای عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات، ئێستا په‌یوه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق زۆر باشە."

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە محەمەد سەمعان دەکات

SATURDAY, 13 JUNE 2026 14:06:50

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی دەکات بەهۆی کۆچی دواییی باوکیانەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact