به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی: "حكوومه‌تی ئێستای عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات، ئێستا په‌یوه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زۆر باشە."
لیوا فایق مزوری، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئێستا ئاڵۆزی لە ناوچه كوردستانییه‌كان زۆر كه‌م بووه، به‌هۆی گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك ڕێكاری پێویست به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی باشی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان عێراق و سوریا و دانانی هێزی پێویست و كامیرا، ئه‌مانه هه‌مووی وای كردووه دۆخه‌كه ئارام بێت و جوڵه‌ی داعش‌یش كه‌متربێت."
لیوا فایق مزوری گوتیشی "سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوو له‌سه‌ر باشبوونی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، بڕیاره به‌رده‌وامیش بێت، هەرچه‌ند سه‌ردان زیاتر بێت په‌یوه‌ندیه‌كان باشتر ده‌بن."
ده‌شڵێت "بڕیاره هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق باشتر بكرێت و ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و كاری پێكه‌وه‌یی زیاتر ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندی هه‌موو عێراق دایه نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی ئێستای عێراقیش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له بواری سه‌ربازی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات."
بڵند ئیبراهیم