هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی محەمەد سەمعان کەنعان کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی
بە داخی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە.
لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەت و بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات، لە بەهەشتی بەریندا جێگەی بکاتەوە و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوە و هاوبەشانی خەمتان ببخشێت.
"إنا لله وإنا إلیه راجعون"
مەسعود بارزانی
12ـی حوزەیرانی 2026