ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و محەممەدی حاجی مەحموود لە دیدارێکدا، باسیان لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق کرد.
ئەمڕۆ ھەینی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
لە دیدارەکە باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و رۆشنایی خرایە بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.