Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 12 JUN 2026 05:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕۆژی نیشتمانیی ڕووسیا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کرد، لە میانی یادەکەدا نوێنەری سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەنابیانی گەیاندە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و جەختیش لە پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدراڵی ڕووسیا کرایەوە.

ئەمڕۆ ئێوارە، پێنجشەممە (٢٠٢٦/٦/١١)، بە ئامادەبوونی هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری فیدراڵی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

هۆشیار زێباری، بە نوێنەرایەتیی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لەو ڕێوڕەسمە دیپلۆماسییەدا کرد و بە ناوی جەنابی سەرۆکەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز (ماکسیم ڕوبن) کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، نوێنەری سەرۆک بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەنابیان بۆ ئەم یادە نیشتمانییە، هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاتری بۆ گەلی ڕووسیا خواست.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی ئاڤاهیێ نوی یێ لقێ ئێکێ پارتی ل دهۆکێ ڤەکر

THURSDAY, 11 JUNE 2026 21:06:57

دهۆک-KDP.info- ئێڤاریا ئەڤرۆ پێنج شەمبی، رێکەفتی ١١ـی حوزەیرانا ٢٠٢٦ـێ، د رێورەسمەکێ ژ هەژی دا، جەنابێ سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەر و لێڤەگەرێ گەلێ کوردستانێ، بارەگایێ نوی یێ لقێ ئێکێ پارتی دیموکراتی کوردستان ل باژێرێ دهوکێ ڤەکر.

 
وەزیری ناوخۆ لە ئامێدی: ئارامی و ئاوەدانی بۆ ناوچەکە گەڕاوەتەوە

THURSDAY, 11 JUNE 2026 21:06:09

ئامێدی-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەسەرکردنەوەی خاڵە سنووریی و سەربازییەکان لە دەڤەری ئامێدی ئاماژەی بە گەڕانەوەی ئارامی و ئاوەدانی کرد بۆ ناوچەکە.

 
گوهدار شێخۆ: زاخۆ ده‌كه‌ینه‌ ناوه‌ندێكی كلتووری و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی عێراق

THURSDAY, 11 JUNE 2026 17:06:12

زاخۆ -KDP.info-  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی شه‌لوشه‌پك زیندووكردنه‌وه‌ی كلتووری كوردستانه‌، ده‌مانه‌وێ زاخۆ بكه‌ینه‌ ناوه‌ندێكی كلتووری و ئابووری گرینگ." 

گوتەبێژی پارتی: بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆداین

THURSDAY, 11 JUNE 2026 14:06:12

هەولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و هاوتەریببوون لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆداین، مەحموود محەممەد دەشڵێت، ئامادەی کۆبوونەوەین لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و داوای یەکڕیزیی لایەنەکان دەکەین.

 
عادلی شاڵ گفتوگۆ پڕ لە سۆزەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆ KDP.info گێڕایەوە

THURSDAY, 11 JUNE 2026 13:06:43

زاخۆ-KDP.info-  دووکاندارێکی دیاری پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی (عادلی شاڵ)، چیرۆکی دیدارە پڕ لە سۆز و سادەییەکەی خۆی لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپکی زاخۆدا دەگێڕێتەوە، عادلی شاڵ ئاشکرای دەکات کە سەرۆک بارزانی کاتێک ناوی هەڵەبجەی لەسەر تابلۆی دووکانەکەی خوێندووەتەوە، زۆرترین کات لای ماوەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە کە (هەڵەبجە لە دڵی مندایە)، هاوکارانە کڵاوێکی دەستچنی هەورامانی وەک دیاری لێ وەرگرتووە و نەیهێشتووە یاوەرەکانی لێی وەربگرن و فەرموویەتی، ''ئەمە دیاریی هەڵەبجەیە و لای خۆم دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact