Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 12 JUN 2026 05:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ لە ئامێدی: ئارامی و ئاوەدانی بۆ ناوچەکە گەڕاوەتەوە
| KDP.info


ئامێدی-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەسەرکردنەوەی خاڵە سنووریی و سەربازییەکان لە دەڤەری ئامێدی ئاماژەی بە گەڕانەوەی ئارامی و ئاوەدانی کرد بۆ ناوچەکە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2026، لە لێدوانێکیدا بۆ ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی راگەیاند، لە سەردانێکی مەیدانیماندا ناوچە سنووری خاڵە سەربازییەکانمان بەسەرکردەوە، هەروەها لە نزیکەوە گوێمان لە گلەیی و داواکارییەکانی بەرپرسە کارگێڕییەکانی سنوورەکە گرت".

گوتیشی، ''بە خۆشحاڵییەوە چەند ساڵێکە بەهۆی وەستانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا ئارامی بۆ سنوورەکە گەڕاوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بگەڕێتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان، هیوادارین ئەو کێشە و گرفتانەی لە سنوورەکە ماون بە تەواوی کۆتایی پێبێت و ئارامی یەکجاری بگەڕێتەوە، هەروەها ببێتە هۆی ئەوەی چیتر هاووڵاتییان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە زێدی خۆیان بەجێنەهێڵن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای چەندین فشار و دوورەدەستی بەڵام یەکە کارگێرییەکانمان بەگوێرەی توانا و بەبێ ئەوەی درێغی بکەن خزمەتی ناوچەکە و هاووڵاتییانیان کردووە، رێبەر ئەحمەد باسی لە قارەمانییەتی خەڵکی دەڤەرەکە کرد و رایگەیاند، ''هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە قوربانی زۆریانداوە بەتایبەت لە بزاڤ و شۆڕشە کوردییەکان، بە خەڵکێکی جوامێر و قارەمان ناوزەندی کردن.

وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، ''هەندێک دەڤەر لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەنە، هیوادارین ئەو پرۆسەیەی ئاشتییەی لە تورکیا هەیە بە سەرکەوتووی بەڕێوەبچێت، حکوومەتی هەرێم و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان هەرچیان لە توانابێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە دەیکەن.

وەزیری ناوخۆ ئاماژە بە دڵڕفێنی جوگرافیای دەڤەرەکە دەکات و دەخوازێت بە زووی یەکە کارگێرییەکان بگەڕێنەوە باوەشی هەرێمی کوردستان.

دەربارەی هەبوونی خاڵە پشکنینەکان، رێبەر ئەحمەد گوتی، ''هەرکاتیک بە پێویستمانزانی خاڵە پشکنینەکان بۆ ناوچە سنوورییەکان بگوازینەوە بێگوومان ئەو کارە دەکەین، بەڵام تا پێویستبێت بۆ سەلامەتی خەڵک و ناوچەکە دەمێننەوە. 

لە دەڤەری ئامێدی و ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک، بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا بەردەوام بوو. ئەم ململانێیە بووە هۆی چۆڵبوونی یەکجاری یان بەشێکی و زیاتر لە 200 گوند لە سنووری قەزای ئامێدی و ناحیەکانی (شێلادزێ، کانی ماسی، دێرەلووک و چەمانکێ)، ئەمەش زیانێکی گەورەی بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی ناوچەکە گەیاند. جگە لە شەهیدبوونی چەندین هاووڵاتیی سڤیل بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، ژێرخانی ئابووری، تۆڕەکانی کارەبا و ڕێگەوبانەکانیش تووشی وێرانکاری و زیانی زۆر بوونەوە، بەڵام هەروەک وەزیری ناوخۆ ئاماژەی پێکرد، گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە پەیوەستە بەو هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییانەی باس لە پرۆسەی ئاشتی یان لێکتێگەیشتنی نوێ دەکەن. ئەم سەقامگیرییە دەرفەتی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخساندووە تاوەکو جارێکی دیکە دامودەزگا کارگێڕییەکان و خزمەتگوزارییەکان بگەیەنێتە ئەو شوێنانەی پێشتر بەهۆی شەڕەوە پەککەوتبوون، هەروەها ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی باوباپیرانیان بکات."




دوایین هەواڵەکان

ڕۆژی نیشتمانیی ڕووسیا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو

THURSDAY, 11 JUNE 2026 22:06:40

هەولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کرد، لە میانی یادەکەدا نوێنەری سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەنابیانی گەیاندە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و جەختیش لە پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییە مێژوویی و دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری فیدراڵی ڕووسیا کرایەوە.

 
سەرۆک بارزانی ئاڤاهیێ نوی یێ لقێ ئێکێ پارتی ل دهۆکێ ڤەکر

THURSDAY, 11 JUNE 2026 21:06:57

دهۆک-KDP.info- ئێڤاریا ئەڤرۆ پێنج شەمبی، رێکەفتی ١١ـی حوزەیرانا ٢٠٢٦ـێ، د رێورەسمەکێ ژ هەژی دا، جەنابێ سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەر و لێڤەگەرێ گەلێ کوردستانێ، بارەگایێ نوی یێ لقێ ئێکێ پارتی دیموکراتی کوردستان ل باژێرێ دهوکێ ڤەکر.

 
گوهدار شێخۆ: زاخۆ ده‌كه‌ینه‌ ناوه‌ندێكی كلتووری و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی عێراق

THURSDAY, 11 JUNE 2026 17:06:12

زاخۆ -KDP.info-  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی شه‌لوشه‌پك زیندووكردنه‌وه‌ی كلتووری كوردستانه‌، ده‌مانه‌وێ زاخۆ بكه‌ینه‌ ناوه‌ندێكی كلتووری و ئابووری گرینگ." 

گوتەبێژی پارتی: بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆداین

THURSDAY, 11 JUNE 2026 14:06:12

هەولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و هاوتەریببوون لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە گفتوگۆداین، مەحموود محەممەد دەشڵێت، ئامادەی کۆبوونەوەین لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و داوای یەکڕیزیی لایەنەکان دەکەین.

 
عادلی شاڵ گفتوگۆ پڕ لە سۆزەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆ KDP.info گێڕایەوە

THURSDAY, 11 JUNE 2026 13:06:43

زاخۆ-KDP.info-  دووکاندارێکی دیاری پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی (عادلی شاڵ)، چیرۆکی دیدارە پڕ لە سۆز و سادەییەکەی خۆی لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی لە چوارەمین فێستیڤاڵی شەل و شەپکی زاخۆدا دەگێڕێتەوە، عادلی شاڵ ئاشکرای دەکات کە سەرۆک بارزانی کاتێک ناوی هەڵەبجەی لەسەر تابلۆی دووکانەکەی خوێندووەتەوە، زۆرترین کات لای ماوەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە کە (هەڵەبجە لە دڵی مندایە)، هاوکارانە کڵاوێکی دەستچنی هەورامانی وەک دیاری لێ وەرگرتووە و نەیهێشتووە یاوەرەکانی لێی وەربگرن و فەرموویەتی، ''ئەمە دیاریی هەڵەبجەیە و لای خۆم دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact