زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی شه‌لوشه‌پك زیندووكردنه‌وه‌ی كلتووری كوردستانه، ده‌مانه‌وێ زاخۆ بكه‌ینه ناوه‌ندێكی كلتووری و ئابووری گرینگ."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوێنێ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی چواره‌مین فیستیڤاڵی شه‌لوشه‌پك له زاخۆ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، ئه‌مه ساڵی چواره‌مه فیسڤاڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، ساڵی ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، بیگومان ئامانج له‌و جوره چالاكیانه زیندووكردنه‌وه‌ی كلتوور و ڕەسه‌نایه‌تی كوردستانه به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، چونكه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری هه‌بووه له فیسڤاڵی زاخۆ، كلتووری ئێمه زۆر ده‌وڵەمه‌نده، به‌ڵام پێویستە بیپارێزین."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌شڵێت "به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی شه‌لوشه‌پك خه‌ڵكێکی زۆر سه‌ردانی زاخۆیان كردووه، هۆتێلی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پڕبوونه له میوان، خه‌ڵكی ئێمه‌ش خه‌ڵكێكی میواندۆسته و فیستیڤاڵه‌كه له‌ڕووی ئابووری و گه‌شتیاریش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ ئیداره‌ی زاخۆ."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی هه‌مانه، لە داهاتوو چالاكی زۆر زیاتر له زاخۆ ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه ده‌مانه‌وێ زاخۆ بكه‌ینه ناوه‌ندێكی كه‌لتووری و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه، ساڵانی داهاتوو ئه‌گه‌ر هیچ ئاسته‌نگێك دروست نه‌بێت به‌رهه‌می پێشڤه‌چوونی زاخۆ ده‌بینن."
قائید میرۆ