هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جگه له‌و گه‌نمه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ وه‌ری ده‌گرێت ئەوەی دی دوو كۆمپانیای ناوخۆ له جووتیارانی وه‌ر ده‌گرن."
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی ده‌رگای سایلۆكان بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیاران دەکرێتەوە، سبه‌ی له هه‌ولێر و شه‌ممه‌ش له دهۆك پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌پێی ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه چوارسه‌د هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاران وه‌رده‌گیرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بارزگانی ده‌ڵێت "له‌و گه‌نمه‌ی دیاری كراوه بۆ وه‌رگرتن، 292 تۆن له چوارچێوه‌ی پلانی كشتوكاڵ و 108 تۆنیش له ده‌ره‌وه‌ی پلان وه‌رده‌گیرێت، هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش بۆ ڕاده‌ستكردنی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت."
نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌مساڵ به‌هۆی بارانی زۆره‌وه به‌رهه‌می گه‌نم زیاتر ده‌بێت له ساڵانی ڕابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمە زیادەکە، بڕیاره دوو كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت ڕێژه‌یه‌كی ئەو گه‌نمەوه‌ر بگیرن."
قائید میرۆ