Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 10 JUN 2026 20:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.

چوارشەممە 10ـی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا، هەروەها بە ووردی بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا.

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  حکوومەت بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خواست و مافە رەواکانی ئێزدییان دەکات و جەختی لە پاراستنی پێگەی ئەوان کردەوە.

لە لایەن خۆیەوە، میر حازم سوپاسی بێپایانی خۆی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی کە هەمیشە بۆ ئێزدییانی نیشان داوە و رۆڵی حکوومەتی لە خزمەتکردنی ناوچەکانیان بەرز نرخاند.




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:20

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:57

زاخۆ-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ چوارەمین فێستیڤاڵی زاخۆ بۆ شەل و شەپک و جلوبەرگی کوردی دەستی بە چالاکییەکانی کرد. 

مەسروور بارزانی: ناوەندی گەنجان سەکۆیەکە بۆ ئەوەی گەنجان سوودی لێ وەربگرن

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:40

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی ناوەندی گەنجانی، داوای لە لاوان کرد کە مێژووی نەتەوەکەیان بخوێننەوە و بزانن کە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و قوربانیدانی گەلێکی ستەمدیدەیە کە هیچ کاتێک ڕێگەی نەداوە ئیرادەی نیشتمانیی تێکبشکێت.

مەسروور بارزانی گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی کردەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 17:06:12

ھەولێر-KDP.info-  لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توانای گەنجان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنانەکانیان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، کە لە لایەن (کوردستان فاوندەیشن)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 17:06:50

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact