Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 10 JUN 2026 20:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی کردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توانای گەنجان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنانەکانیان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، کە لە لایەن (کوردستان فاوندەیشن)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.

ئەم ناوەندە مۆدێرنە وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گشتگیر، دەرگایەکی نوێ بە رووی گەنجاندا دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی، فێربوونی کارامەیی نوێ و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی بەهێز لە نێوان گەنجانی داهێنەردا.

ناوەندەکە بە سیستمێکی نێودەوڵەتی و بە بەرزترین ستانداردی جیهانی بەڕێوەدەبرێت، لە ماوەی ئەزموونی سەرەتایی خۆیدا توانیوویەتی سەرنجی ژمارەیەکی پێوانەیی لە گەنجان رابکێشێت: ئێستا خاوەنی زیاتر لە هەزارو 400 ئەندامە و پتر لە 12 هەزار کتێبی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە، سەرباری  ئەوەی، لە ماوەی کارکردنی ئەزموونیدا، 129 هەزار سەردانیکاری هەبووە. جگە لەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناوەندەکە بێبەرامبەر (بە خۆڕایی) پێشکەش دەکرێت.

ناوەندی گەنجانی کوردستان فاوندەیشن کۆمەڵێک دەرفەتی جۆراوجۆر لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا، کارسازی، فێربوون و پەرەپێدانی پیشەیی دابین دەکات. ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی سەکۆیەکە بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان بتوانن تێیدا تواناکانیان پەرەپێبدەن و بەشدارییەکی کاریگەر لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی کۆمەڵگەدا بکەن.




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:20

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:57

زاخۆ-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ چوارەمین فێستیڤاڵی زاخۆ بۆ شەل و شەپک و جلوبەرگی کوردی دەستی بە چالاکییەکانی کرد. 

مەسروور بارزانی: ناوەندی گەنجان سەکۆیەکە بۆ ئەوەی گەنجان سوودی لێ وەربگرن

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:40

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی ناوەندی گەنجانی، داوای لە لاوان کرد کە مێژووی نەتەوەکەیان بخوێننەوە و بزانن کە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و قوربانیدانی گەلێکی ستەمدیدەیە کە هیچ کاتێک ڕێگەی نەداوە ئیرادەی نیشتمانیی تێکبشکێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان کرد

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:26

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 17:06:50

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact