Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 10 JUN 2026 20:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومه‌ت هه‌نگاوه‌كانی بۆ هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین ده‌ست پێكردووه‌
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرانی به‌نزین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 100هه‌زار لیتری ڕۆژانه‌ به‌نزینی حكوومیمان بۆ زیاد كراوه‌، ڕێگای دیكه‌ش ده‌گیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت."

ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی  "دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوو نرخی به‌نزینی بازرگانی گران بوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێوست بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 100هه‌زار لیتر به‌نزینی ڕۆژانه‌ی بۆ دابین كردووین و له‌ به‌نزینخانه‌کان به‌نرخی حكوومی دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین هه‌رزان بێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین، چونكه‌ چه‌ندی بەنزین لە بازاڕ زۆربێت نرخی داده‌به‌زێت."
ئاری كاكه‌شین گوتیشی "جگه‌ له‌وه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكاری دیكه‌ش ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، هه‌ر بازرگانێک به‌نزین هاورده‌ بكات ته‌واوی ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروست بێت و به‌نزین هه‌رزان بێت، چونكه‌ هۆكاری گرانی به‌نزین بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ خواست زۆره‌ و به‌نزین كه‌مە، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەهیچ جۆرێک بڕه‌ به‌نزینی حكوومی كه‌م نه‌كردووه‌، بگره‌ له‌م دوو ڕۆژه‌ بڕی 100هه‌زار لیتری ڕۆژانه‌ی بۆ زیادكردووین، ئێمه‌ش به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دابه‌زێت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دوای ئه‌و ڕێكارانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، نرخی به‌نزین داببەزێت."
ده‌شڵێت "به‌داخه‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق یه‌ك لیتر به‌نزینمان بۆ دابین ناكات، ئه‌وه‌ی دابین ده‌كرێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ بۆمان دابین ده‌كات."

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:20

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی فێستیڤاڵی شەل و شەپک لە زاخۆ بەڕێوە دەچێت

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 20:06:57

زاخۆ-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ چوارەمین فێستیڤاڵی زاخۆ بۆ شەل و شەپک و جلوبەرگی کوردی دەستی بە چالاکییەکانی کرد. 

مەسروور بارزانی: ناوەندی گەنجان سەکۆیەکە بۆ ئەوەی گەنجان سوودی لێ وەربگرن

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:40

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی ناوەندی گەنجانی، داوای لە لاوان کرد کە مێژووی نەتەوەکەیان بخوێننەوە و بزانن کە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و قوربانیدانی گەلێکی ستەمدیدەیە کە هیچ کاتێک ڕێگەی نەداوە ئیرادەی نیشتمانیی تێکبشکێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان کرد

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 18:06:26

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان کرد.

مەسروور بارزانی گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی کردەوە

WEDNESDAY, 10 JUNE 2026 17:06:12

ھەولێر-KDP.info-  لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توانای گەنجان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنانەکانیان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە، کە لە لایەن (کوردستان فاوندەیشن)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact