هەولێر-KDP.info- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهات و پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەبارەی ناوەڕۆکەکەی ساز کرد.
بەشێک لە قسەکانی گوتەبێژی حکوومەت:
- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو.
- دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ چارەسەر بکەین.
- لەسەر پێشنیازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای هاوبەش بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێکدەهێنرێت.
- لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەکە پێکدەهێنرێت، تەنیاش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیشە لە هەمان کاتدا.
- جەنگی ناوچەکە جگە لە مەترسیی ئەمنی، قەیرانێکی قورسی دارایی دروست کردووە.
- سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت، حکوومەتی کوردستان هەموو هاوکارییەکی حکوومەتی عێراق دەکات.
- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی سیستەمی ئەسیکۆدا نییە، بەڵام دەبووایە زووتر ئاگادار کرابینەوە، چونکە بۆ جێبەجێکردنی، ئامادەکاریی زۆری دەوێت.
- هەر کە شاندی حکوومەتی عێراق ئامادە بوو، شاندی حکوومەتی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی ئەسیکۆدا.
- کۆمپانیا نەوتییەکان لە کوردستان، داوای گەرەنتیی ئەمنییان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە تا دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بکەنەوە.
- زۆرینەی هاووڵاتییانی کوردستان لە کارەبای 24 کاتژمێری رازین و پچڕانی ماوە بە ماوەش، هەندێک کێشەی تەکنیکین سەرقاڵی چارەسەرکردنیانین.
- سەبارەت بە گرانبوونی بەنزین، قسەمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان کردووە و بەمزووانە چارەسەر دەبێت.
- داوای بودجە لە حکوومەتی نوێی عێراق دەکەین نەک تەنیا مووچە.